تورکیا شوێنی نیشتنەوە و فڕینی هێلیکۆپتەر لە ناوچە شاخاوییەکانی بادینان دروست دەکات
٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٢ پێش نیوەڕۆ
پهنجهره
ڕێکخراوێكی ئەمەریکی ئاشکرای دهكات هێزەکانی سوپای تورکیا سەرقاڵی دروستکردنی شوێنی نیشتنەوە و فڕینی هێلیکۆپتەرن لە 12 بنکە و خاڵی سەربازیی لە ناوچە شاخاوییەکانی بادینان له ههرێمى كوردستانى عێراق.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـى ئەمەریکی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو 12 خاڵ و بنکە سەربازییەی تورکیا شوێنی نیشتنەوە و فڕینی هێلیکۆپتەریان بۆ دروست دەکات، سەرجەمیان لە دوای مانگی شەش (حوزهیرانى) ساڵی ڕابردووەوە بونیادنراون.
ههنگاوهكانى تورکیا بۆ توندوتۆڵکردن و تۆکمەکردنی بنکە سەربازییەکانی لە بادینان، لەکاتێکدایە هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشچوونی گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان ئەو وڵاتە و پەکەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، بەردەوامن.