عێراق ڕۆژانە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی بۆ پێداویستیی ناوخۆ دەوێت

٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:٠٣ پێش نیوەڕۆ

عێراق ڕۆژانە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی بۆ پێداویستیی ناوخۆ دەوێت

پەنجەرە

عێراق ڕۆژانە پێویستی بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ، ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی چین و یەک ملیۆنیش هەناردەی هندستان دەکات.

بەپێی وتەی بەرپرسانی عێراق، ئەو یەک ملیۆن بەرمیل نەوتەی ڕۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاری دەهێنن، بودجەیەکی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی لێ بەرهەم بهێنن و بە نرخی پاڵپشتیکراو لە بازاڕدا بیفرۆشن بە هاوڵاتییان.

شارەزایانی بواری ئابووری دەڵێن، ئەو یەک ملیۆن بەرمیل نەوتەی بۆ پێداویستی ناوخۆی عێراق بەکار دەهێنرێت، لە داهاتوودا گرفتی گەورە بۆ عێراق دروست دەکات.

بەپێی وتەی شارەزایانی ئابووری، جگە لە لێکەوتەی ئابووری ئەم پرۆسەیە، هاوکات گونجاویی نرخی سوتەمەنی دەبێتە هۆی زۆربوونی ئۆتۆمبێل و قەرەباڵەغی شارەکان، هەروەها پیسبوونی ژینگە و خراپبوونی ڕێگەوبانەکان، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو