3%ـی لێبڕینی خانەنشینی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٧ پاش نیوەڕۆ

3%ـی لێبڕینی خانەنشینی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

پەنجەرە

بۆ ماوەی سێ ساڵ 3%ـی موچەی بنەڕەتی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت، مانگی ڕابردوو لە بەشێک لە فەرمانگەکان و لەم مانگەشەوە لە زۆربەی فەرمانگە حکومییەکان لێبڕینەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەشی ژمێریاریی یەکێک لە فەرمانگە حکومییەکانی هەرێم، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێشتر حکومەتی عێراق مانگانە 10%ـی موچەی بنەڕەتی بۆ خانەنیشینی بڕیووە، لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان 7%ـی موچە بۆ خانەنیشینی بڕدراوە.

سەرچاوەکە دەڵێت: موچەخۆران 3%ـی موچەی بنەڕەتی 10 ساڵیان لێدەبڕدرێت، بەڵام لێبڕینەکە بەیەکجار نابێت و دابەشکراوە بۆ سەر سێ ساڵ، تا سێ ساڵی تر 3%ـی موچەی بنەڕەتی لەهەموو موچەخۆرێکی هەرێم دەبڕدرێت.

باسی لەوەشکرد: مانگی پێشوو لە هەندێک لە فەرمانگەکان لێبڕینەکە دەستیپێکردووە، لەم مانگەشدا بەهەمانشێوە و مانگی داهاتوو بێگومان لە هەموو فەرمانگەکان دەبێت جێبەجێ بکرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو