چه‌ند بڕیارێك له كۆمیسۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه: كاندیدێكى یه‌كێتى دوورخسته‌وه و سكاڵایه‌كى نه‌وه‌ى نوێشی ڕه‌د كرده‌وه
٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٨ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له زنجیره‌یه‌ك بڕیاریدا، كاندیدێكى یه‌كێتى نیشتمانى له سلێمانى دوورده‌خاته‌وه، هاوكات سكاڵایه‌كى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر یه‌كێتى و دانه‌یه‌كى یه‌كێتى له‌سه‌ر ژنه كاندیدێكى توركمان، ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كه دوێنێ ده‌رچوون، ژنه كاندیدی لیستی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى: له‌یلا كه‌ریم حه‌مادی به‌كر، له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ساخته‌كردنى بڕوانامه‌ى خوێندنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له بڕیاری ژماره (1) به كۆنووسی ئاسایی ژماره (42) كه له 27/10/2025 ده‌رچووه و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاره‌كه‌یان به پشت به‌ستن به نووسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ڕۆژژمێریی و تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامداوه. ده‌شڵێت: سه‌لماوه كه كاندیده‌كه بڕوانامه‌كه‌ى ساخته‌یه، هاوكات داواشى له فه‌رمانگه‌ى یاسایی كۆمیسیۆن كردووه سكاڵاى یاسایی دژ به‌و كاندیده بجوڵێنێت به‌هۆی ئه‌و كاره‌ى كردوویه‌تى.
هاوكات كۆمیسیۆنه‌كه به بڕیاری ژماره (18) له‌هه‌مان كۆنووس و ڕۆژدا، سكاڵایه‌كى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ كه له‌لایه‌ن بریكاره‌كه‌یانه‌وه (فاروق غه‌فور مه‌جید)ـه‌وه دژ به یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تۆماركراوه، ڕه‌د كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی "به‌رده‌ست نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست". هه‌ر به هه‌مان هۆكار، سكاڵایه‌كى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ڕێگه‌ى بریكاره‌كه‌یه‌وه (نه‌وزاد ستار ڕه‌فیق) دژ به كاندیدی لیستی به‌ره‌ى توركمانیی یه‌كگرتوو- گوڵسال محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، ڕه‌د كردووه‌ته‌وه.