پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوێنەرانی میلیشیا شیعییەکان کۆدەبنەوە
٨ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شاندێکی پارتی و یەکێتی لە بەغدا، بەنهێنی لەگەڵ نوێنەرانی میلیشیا شیعییەکان کۆبوونەتەوە.
کۆبوونەوەکە دوێنێ ئەنجامدراوە، بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گومان دەکرێت پەیوەندییدار بێت بەو هێرشانەی کە میلیشیاکان دەیکەنە سەر هەرێمی کوردستان لەوەتەی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرساوە.
لە کۆبوونەوەکەدا حسێن موئنس- پەرلەمانتاری دیاری بزوتنەوەی "الحقوق" کە سەر بە کەتائیبی حـ..ـیـ.ـزبـ..ـوڵڵای عێراقییە، بەشداریی کردووە.