نوسراوی نهێنی بۆ دەزگا ئەمنییەکان؛ حکومەتی عێراق دژی میلیشیاکان دەجوڵێت
١٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٢ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
حکومەتی عێراق نوسراوێکی نهێنی ئاراستەی دەزگا ئەمنییەکانی لەناوچە کێشە لەسەرەکان کردووە، ئاگاداری کردوونەتەوە بۆ ئەوەی چاودێری ئەو گروپانە بکەن کە بەدرۆن هەرێم بۆردومان دەکەن.
بەپێی نوسراوەکەی حکومەتی عێراق بۆ دەزگا ئەمنییەکان، هەندێک گروپ لەناوچە کێشە لەسەرەکان لەرێگەی درۆنەوە هەرێم بۆردومان دەکەن، دەبێت لەلایەن دەزگا ئەمنیی و سەربازییەکانەوە رێگرییان لێبکرێت و لەشەواندا بە کامیرای حەراری چاودێری ئەو ناوچانە بکرێت کە جێی گومانن.
حکومەتی عێراق لە نوسراوە نهێنییەکەدا، فەرمانی بە سوپای عێراق کردووە بەشەوان هێز رەوانەی ئەو ناوچانە بکات کە گومانی هەڵدانی درۆنیان لێوەدەکرێت، بەجۆرێک لەو ناوچانە دەوریاتی بەردەوام بە ئۆتۆمبێلی گوللە نەبڕیان هەبێت.