بۆچی حەشدی شەعبی لەکەرکوک و ناوچە سونەنیشینەکان دەکرێنە ئامانج؟

١٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٥ پێش نیوەڕۆ

بۆچی حەشدی شەعبی لەکەرکوک و ناوچە سونەنیشینەکان دەکرێنە ئامانج؟

پەنجەرە

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لەکەرکوک و ناوچە سونەنیشینەکان بەردەوامە، بەڵام لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هێرشەکان چڕترکراونەتەوە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری حەشد کوژراون و برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، هۆکاری هێرشکردنە سەر حەشد لە کەرکوک و ناوچە سونەنیشینەکان پەیوەندی بە جوڵەکانیانەوە هەیە، بەتایبەت لەو ناوچانەوە زیاتر چالاکی سەربازی ئەنجام دەدەن و درۆن ئاراستەی ناوچە جیاجیاکان دەکەن.

هەروەها هێزەکانی حەشد لەناوچە سونەنیشینەکان بنکەو بارەگاکانیان لەدەرەوەی شار و ناوچە قەرەباڵغەکانە، لەکاتێکدا لەناوچەکانی خوارووی عێراق تێکەڵی خەڵکن.

هاوکات لەگەڵ هێرشی فڕۆکە جەنگییەکاندا بۆ سەر هێزەکانی حەشد، حکومەتی عێراقیش لەرێگەی دەزگا ئەمنییەکانەوە چاودێری جوڵەی ئەو هێزانەی حەشد دەکات کە درۆن ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو