مستەفا هیجری زانیارییەکانی پەنجەرە پشتڕاست دەکاتەوە

١٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٦ پێش نیوەڕۆ

مستەفا هیجری زانیارییەکانی پەنجەرە پشتڕاست دەکاتەوە

پەنجەرە

دوای بڵاوبوونەوەی گفتووگۆی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و مستەفا هیجری، سەرۆکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، پەنجەرە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە گفتووگۆی تەلەفۆنی لەنێوانیان ئەنجام نەدراوە.

مستەفا هیجری لە گفتووگۆیەکیدا لەگەڵ کەناڵی “العربیە”، پرسیاری لەبارەی گفتووگۆی نێوانیان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لێکراوە، بەڵام ناوبراو پەیوەندی تەلەفۆنی نێوانیان پشتڕاست ناکاتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵە عەرەبییەکەدا لەبارەی پەیوەندیکردنی سەرۆکی ئەمەریکا بە مستەفا هیجری، مستەفا هیجری دەڵێت: ئێمە لە ڕابردوو و ئێستاش لەگەڵ ئەوروپا و ئەمەریکا لە ڕێگای نوێنەرانمان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بیروڕامان گۆڕیوەتەوە لەسەر بابەتەکانی جیاوازی سیاسی قسەمان کردوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو