سودانی: داوامانکردووە نەوت لەڕێگەی هەرێمەوە هەناردە بکرێت

١٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٣٠ پێش نیوەڕۆ

سودانی: داوامانکردووە نەوت لەڕێگەی هەرێمەوە هەناردە بکرێت

پەنجەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات سودانی پێی ڕاگەیاندوون کە داوایان کردووە لەڕێگەی هەرێمەوە نەوت هەناردە بکرێت.

د. ڕێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی وت: ئەمڕۆ لەمیانەی کۆبوونەوەمان وەکو فراکسیۆنی هەڵوێست و کۆمەڵ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی- سەرۆک وەزیرانی عێراق، باسمان لە دۆخی ئابووریی عێراق کردووە دوای ڕاوەستانی هەناردەکردنی نەوت.

وتیشی: دۆخی ئابووریمان قورسە، داوامان لە هەرێمی کوردستان کردووە لەڕێگەی ئەوانەوە نەوت هەناردە بکەین، بەڵام تائێستا وەڵامی نەداوینەتەوە.

ئەمڕۆ لەپاش کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ فراکسیۆنی هەڵوێست و کۆمەڵ، نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا ئیدانەی هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبیان کردووە.

لەوبارەوە د.ڕێبوار کەریم، بە پەنجەرەی وت: بەهیچ شێوەیەک لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە بابەتی هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی نەکراوە و تەنها جەختمان لەوەکردووەتەوە عێراق لەم شەڕەدا بێلایەن بێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو