وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بۆ پەنجەرە: شەڕ کاریگەری مەترسیداری لەسەر عێراق هەبووە

١٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٢ پێش نیوەڕۆ

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بۆ پەنجەرە: شەڕ کاریگەری مەترسیداری لەسەر عێراق هەبووە

پەنجەرە

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت، پانتایی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران فراوانبووە و کاریگەری گەورەی لەسەر ناوچەکە بە عێراقیشەوە هەبووە.

سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران شەڕی تەکنەلۆژیا و موشەکە، لەکاتێکدا سەروەری عێراق پێشێل دەکرێت و چەک و تەکنەلۆژیاشی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان.

دەشڵێت: شەڕ کاریگەری ئەمنی مەترسیداری لەسەر عێراق هەبووە، ئەمە جگە لەوەی داخستنی گەروی هورمز دۆخی ئابووری عێراقی سەختتر کردووە، هەروەها شەڕ دابەشبوونی سیاسی لە عێراق قوڵتر کردووەتەوە و پێکهێنانی حکومەتیشی زیاتر دواخستووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو