سەرکردەیەکی عەرەبی سونە لە کەرکوک: هێرشکردنە سەر فەرەنسییەکان لەکەرکوک واتای ئەوەبوو لێرەش پارێزراو نین
١٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٣ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەو هێزەی کە لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە لە سەربازگەی کەیوەن هێرشیکرایە سەر، هێزی فەرەنسییەکان بووە و لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا لە کەرکوکن.
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: فەرەنسییەکان لەنێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە کەرکوک باڵادەستن، بۆیە لەلایەن میلیشیاکانەوە هێرشیانکرایە سەر.
وتیشی: ئامانج لە هێرشەکە ئەوەبوو کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەکەرکوکیش پارێزراو نین و هێرشیان دەکرێتە سەر.