سەرچاوەیەکی سیاسی بۆ پەنجەرە: دۆزینەوەی سەرۆکی گروپە چەکدارەکان و کوشتنیان بووە بە بەشێک لە پلانی ئەمەریکا
١٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٤ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەئامانج کردن و کوشتنی سەرکردەی میلیشیا شیعەکانی عێراق بەشێکی سەرەکییە لە پلانی ئەمەریکا، ئەمەش دوای ئەوەی میلیشیاکان بوون بەشێک لەئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان راگەیاند.
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق، بە پەنجەرەی راگەیاند: لەترسی بە ئامانج کردن و کوشتنی، ئەبو ئالا وەلائی سەرکردەی گروپی سەیدولشوهەدا بەشداری کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناکات و خۆی شاردووەتەوە.
دەشڵێت: سەرکردەکانی تری گروپە چەکدارەکانیش خۆیان شاردووەتەوە، بەڵام دۆزینەوە و کوشتنیان بووەتە پلانی سەرەکی ئەمەریکا لەم قۆناغەدا، ئەمەش دوای ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی ئەمینداری حیزبوڵا و بە ئامانج کردنی.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، سەرکردە سیاسییەکانی شیعە بەشداری جموجۆڵ و چالاکییەکان دەکەن، پێدەچێت جۆرێک لە گەرەنتییان وەرگربێت بەوەی کە بە ئامانج ناکرێن.