سەرچاوەیەکی نزیک لە لاناز بۆ پەنجەرە: هێرشی میلیشیا شیعەکان زیانی گەورەی بە پاڵاوگەی لاناز گەیاندووە
١٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٣٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هێرشی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر پاڵاوگەی لاناز زیانێکی گەورەی بە پاڵاوگەکە گەیاندووە، ئەمەش بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە پاڵاوگەکە.
میلیشیا شیعەکان تا ئێستا دووجار هێرشیانکردووەتە سەر پاڵاگەوگەی لاناز، دوا هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر پاڵاوگەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە روویدا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە پاڵاوگەی لاناز کە ئاگاداری زیانەکانی هێرشەکانە، بە پەنجەرەی راگەیاند: هێرشی یەکەمی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر پاڵاوگەکە زیانی چەندین ملیۆن دۆلاری هەبووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: هێشتا زیانەکانی هێرشەکەی ئەمشەو نەخەمڵێنراوە، بەڵام هێرشی یەکەمی میلیشیاکان زیانی ماددی گەورەی بە پاڵاوگەکە گەیاندووە.