د. سەردار عەزیز بۆ پەنجەرە: روسیا لەشەڕی ئێران سودمەندە و چینیش بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ناکاتە قوربانی تاران 

١٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٥٦ پاش نیوەڕۆ

د. سەردار عەزیز بۆ پەنجەرە: روسیا لەشەڕی ئێران سودمەندە و چینیش بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ناکاتە قوربانی تاران 

پەنجەرە

لەکاتێکدا ئێران بە هاوپەیمانی چین و روسیا دادەنرا، بەڵام ئەو دوو وڵاتە بێدەنگن لەبەرامبەر هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هۆکارەکەشی بۆ سودمەندبوونی روسیا لە شەڕەکە و ترسی چین لەبەرژەوەندییە ئابوورییەکانی دەگێڕدرێتەوە.

د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بۆ تێگەیشتن لە چین نابێت چۆنیەتی تێگەیشتن لە ئەمەریکا بکرێتە بنەما، چونکە لە سیاسیەتی چینیدا هاوپەیمانێتی بوونی نییە.

دەشڵێت: ئەو بازرگانییە قەبەیە و ئەو نەوتەی لە وڵاتانی کەنداو لەلایەن چینەوە دەبرێت زۆر زیاترە لەو بڕە نەوتەی لە ئێرانەوە دەیبات، بۆیە نایەوێت بە پاڵپشتیکردنی ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەنداو تێکبدات.

بەپێی وتەی د.سەردار عەزیز، بازاڕەکانی ئەمەریکا گەورەترین بازاڕن بۆ ساغکردنەوەی کاڵا چینییەکان، ئەمەریکا بۆ چین گرنگترین وڵاتی دونیایە لەڕووی ئابوورییەوە، لەکاتێکدا قەبارەی بازرگانی نێوان چین و ئێران 1%ـی کۆی قەبارەی بازرگانی چینییە.

هەروەها وتیشی: چین لەبەر خاتری ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا، ئیسرائیل، وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا تێکنادات.

بەبڕوای ئەو لێکۆڵەرە نێودەوڵەتییە دۆخەکە بۆ روسیا جیاوازترە و بەرژەوەندی لەو شەڕەدایە کە هەڵگیرساوە، چونکە ئەمەریکا سەرقاڵبووە بە شەڕی ئێرانەوە و ئەو چەک و تەقەمنییەی پێشتر هاوکاری ئۆکرانیای پێدەکرد ئێستا لەدژی ئێران بەکاری دەهێنێت.

د. سەردار عەزیز وتی: سەرنجی هەموو دونیا لەسەر شەڕی ئێرانە و فشارەکانی سەر روسیا کەمبوونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی روسیا رۆژانە 150 ملیۆن دۆلار سودمەندە لەم شەڕەی بەرپابووە بەهۆی فرۆشتنی وزەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو