کەناڵێکی ئەمەریکی: حـ..ـ.ـیزبـ..ـوڵڵا و نـ..ـ.ـوجـ.،.ـەبـ.ـا لەپشت هێرشەکانی عێراقەوەن
١٩ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٠ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کەناڵێکی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات هەریەکە لە کەتائیبی حـ..ـ.ـیزبـ..ـوڵڵای عێراقی و گروپی نـ..ـ.ـوجـ.،.ـەبـ.ـا، لەپشت هێرشە درۆنیی و موشەکییەکانی سەر باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمەریکا و شوێنە گشتییەکانی دیکەن، بەڵام لەژێر ناوی گروپی دیکەی نەزانراودا ڕایدەگەیەنن.
کەناڵی (ئەلحوڕە)ـی ئەمەریکی لەوبارەوە بڵاویکردەوە: ئەنجامی لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان، بەپێی سەرچاوەکان، دەریدەخەن کە "ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن بریتین لە کەتائیبی حـ..ـ.ـیزبـ..ـوڵڵا و میلیشیای نـ..ـ.ـوجـ.،.ـەبـ.ـا"، بەڵام ئەوان بە شێوەیەکی فەرمی بەرپرسیارێتی ئۆپەراسیۆنەکان ناگرنە ئەستۆ، بەڵکو ناوی دیکە لە چوارچێوەی ئەوەی پێی دەوترێت "بەرگری (مقاوەمەی) ئیسلامی لە عێراق" بەکاردەهێنن.
ئەفسەرێکی عێراقی کە لە دەزگایەکی ئەمنی هەستیاردا کار دەکات و داوای کردووە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکرێت بە کەناڵەکەی وتووە: "کێشەکە لەوەدایە کە ئێمە دەزانین کێ هێرشەکان ئەنجام دەدات، بەڵام کاتێک هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدەین، لایەنەکان دەستوەردەدەن بۆ فشار خستنە
سەر دەسەڵاتداران و ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان".
وەک نموونەیەک لەوبارەیەوە، ئەو ئەفسەرە باس لەوەدەکات هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەم دواییانەدا توانیویانە ژمارەیەک تۆمەتبار بە هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستگیر بکەن، کە بنکەی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا و ئامانجەکانی تریان لە ناو پایتەخت لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا کردبووە ئامانج.
ڕوونیدەکاتەوە: لە نێوان دەستگیرکراوەکاندا ئەفسەرێک هەبووە بە پلەی موقەدەم و وەک ئامر فەوج لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی کاریکردووە کە لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە ئەو هاوکار بووە لە گواستنەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی شوعلە لە باکووری بەغداوە بۆ ناوچەی حەی جیهادی نزیک فڕۆکەخانە بۆ دوورکەوتنەوە لە بازگەکانی پشکنین.
ئەفسەرە عێراقییەکە دەڵێت: ئەفسەرەکە و هەروەها تەواوی ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیرکران و سەر بە کەتائیبی حـ..ـ.ـیزبـ..ـوڵڵا بوون، بەڵام تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم تێپەڕی تاوەکو هەموویان ئازاد کران، ئەمەش دوای ئەو فشارانەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو گروپانەوە خستیانە سەر حکومەت.
لەو کاتەوەی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێران لە ٢٨ی شوباتدا سەریهەڵداوە، گروپە چەکدارەکان پێبەپێ هێرشەکانیان لە عێراق زیادیکردووە، بە جۆرێک سەرەتا بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی کە هێزە ئەمریکییەکانی تێدایە لە بەغدا و هەولێر و دامەزراوە نەوتییەکان لە بەسرە و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، پێش ئەوەی لەم دواییانەدا دەست بکەن بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکەی ڤیکتۆریا.