ئیمپراتۆریەتی ئەمەریکا لە بەردەم مەترسیدا؛ شرۆڤەکارێکی بەریتانی ئەنجامی شەڕی دژ بە ئێران بەمەترسی بۆ سەر پێگەی ئەمەریکا دەزانێت

٢٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:٥١ پێش نیوەڕۆ

ئیمپراتۆریەتی ئەمەریکا لە بەردەم مەترسیدا؛ شرۆڤەکارێکی بەریتانی ئەنجامی شەڕی دژ بە ئێران بەمەترسی بۆ سەر پێگەی ئەمەریکا دەزانێت

پەنجەرە


نوسەر و رۆژنامەنوسی بەریتانی "لاری ئیلۆت" شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەراورد دەکات بە شەڕی نێوان بەریتانیا و بۆرەکان "البویر" لە باشوری ئەفریقا، بەدووری نازانێت ئەنجامی شەڕەکە مەترسی لەسەر ئیمپراتۆریەتی ئەمەریکا دروست بکات.

لاری ئیلیۆت دەڵێت: کاتێک شەڕی نێوان بەریتانیا و بۆرەکان لەساڵی 1899 لەباشوری ئەفریقا هەڵگیرسا، پێشبینی دەکرا شەڕەکە لەبەرژەوەندی بەریتانیا بەخێرایی یەکلایی ببێتەوە.

روونیکردەوە، لەکۆتاییدا هێزەکانی بەریتانیا سەرکەوتن، بەڵام سەرکەوتنێکی لەرزۆک، لەدوای سێ ساڵ شەڕکردن و بەتێچوویەکی زۆر، ئەمەش گورزێکی گەورەی لەپێگەی بەریتانیادا.

کاتێک بەریتانیا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی باشوری ئەفریقایدا، بۆرەکان رووبەڕووی بوونەوە ناوچەکەی خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، بەڵام دوای شەڕێکی درێژ و زیانگەیشتن بە پێگەی بەریتانیا.

بەبڕوای ئەو نوسەرە بەریتانییە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لەسەدەیەک بەسەر جەنگی بۆرەکاندا، ئەمەریکا مەترسی ئەوەی لەسەرە دووچاری ململانێیەکی هاوشێوە ببێت لەگەڵ ئێران دا.

لاری وتی: ئەو شەڕەی بڕیاربوو بەخێرایی یەکلایی بکرێتەوە، مەترسی ئەوە لە ئارادایە ببێتە شەڕێکی درێژخایەن، بەتایبەت ئێرانییەکان تاکتیکی شەڕی گەریلایی بەکار دەهێنن، وەکچۆن بۆرەکان ئەمەیان کرد.

بەبڕوای نوسەرە بەریتانییەکە، شەڕی دژ بە ئێران لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر بووە و کۆتاییەکەی دیار نییە، لەکاتێکدا دامەزراوە نەوتی و گازییەکانی کەنداو بە ئامانج دەگێرێن و کەشتییەکان ناتوانن بە گەروی هورمزدا تێپەڕن، ئەمەش نرخی وزەی بەرزکردووەتەوە وخەریکە کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان دروست دەکات.

داخستنی گەرووی هورمز تەنها کاریگەری لەسەر نرخی وزەی جیهانی نابێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر پەینی کیمیایی و بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیش دەبێت، ئەمە جگە لە دروستکردنی کاریگەری لەسەر چەندین جۆر پیشەسازی تر.

لاری وتی: ترەمپ لەبەردەم بژاردەیەکی سەختدایە، یان دەبێت کۆتایی بەشەڕەکە بهێنێت و بانگەشەی سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی بکات، هەرچەندە ئەمە واتای مانەوەی رژێمی ئێرانە، یان دەبێت درێژە بە ئاڵۆزییەکان بدات و ئەمەش لێکەوتەی ئابووریی و سیاسی مەترسیداری دەبێت.

 لەهەموو حاڵەتەکانیشدا شەڕ خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ئەمەریکا دەردەخات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو