قەلەرەش ئاسمانی ئیسرائیل دەتەنێت؛ مشتومڕ لەنێوان باوەڕداران و لایەنگرانی زانستدا دروست دەبێت

٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٠٥ پێش نیوەڕۆ

قەلەرەش ئاسمانی ئیسرائیل دەتەنێت؛ مشتومڕ لەنێوان باوەڕداران و لایەنگرانی زانستدا دروست دەبێت

پەنجەرە

هاوکات لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات بەهەزاران قەلەرەش بە ئاسمانی ئیسرائیل دا دەسوڕێنەوە، ئەمەش ترسی لای هەندێک لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە دروستکردووە.

بەپێی راپۆرتێکی "دەیلی مەیلی بەریتانی"گرتەی ڤیدۆیی قەلەرەشەکان رۆژی سێشەممەی رابردوو تۆمارکراون، کە زۆری ژمارەیان و بڵاوبوونەوەیان بە ئاسمانی تەلئەبیب دا مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەستنەوەی قەلەرەش بە دەقە ئاینییەکانەوە

بەشێک لە ئیسرائیلییەکان دیمەنی قەلەرەشەکانیان بەستووەتەوە بە دەقەکانی نێو "کتێبی پیرۆز"ەوە، کە باس لە لە فریشتەیەک دەکات گوایە بانگهێشتی باڵندەکان دەکات بۆ ئەوەی کۆببنەوە بۆ "ئێوارە خوانی خودا"، کە دوای روودانی شەڕێکی گەورە لە تەرمی کوژراوەکان بخۆن.

هەندێک لێکدانەوەی تر بۆ بڵاوبوونەوەی قەلەرەشەکان کراون، لێکدانەوەکان پەیوەستن "نەفرەتی دەیەی هەشتەم" کە ئاماژە بە لەناوچوونی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات لەدوای هەشتا ساڵ بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە.

هەندێکی تریش لەروانگەی بیرباوەڕی مێژووییەوە لەدیاردەی بڵاوبوونەوەی قەلەرەشەکان دەڕوانن کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی رۆمای کۆن دەگەڕێتەوە، کاتێک قەشەکان جوڵەی باڵندەکانیان وەکو ئاماژەیەک بۆ روودانی شەڕ و کوشتاری گەورە لێکداوەتەوە.

قەلەرەش لە روانگەی زانستەوە

زانایان بەستنەوەی بڵاوبوونەوەی قەلەرەش بە شەڕ و کوشتارەوە رەتدەکەنەوە، بەڵکو هۆکارەکەی بۆ کۆچی وەرزی باڵندەکان و حاڵەتێکی سروشتی ئاسایی دەگێڕنەوە.

بەپێی وتەی زانایان بۆ رۆژنامەی "دەیلی مەیل"، ساڵانە نزیکەی 500 ملیۆن باڵندە لە وەرزی بەهاردا کۆچ دەکەن و بە ئاسمانی ئیسرائیل دا تێدەپەڕن، قەلەرەشیش باڵندەیەکی نامۆ نییە بەو وڵاتە.

قەلەرەشەکان لە وەرزی بەهاردا لە سنوری ئیسرائیلدا بڵاو دەبنەوە، بۆیە هۆکاری بڵابوونەوەیان لە ئێستادا پەیوەستە بە کاتی کۆچکردنیان نەک هیچ فاکتەرێکی ئاینیی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو