ناردنە دەرەوی نەوتی عێراق لە ٣،٥٠٠ هەزار بەمیلەوە بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا کەمیکردووە
٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٠٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەسەرووی سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیل نەوتەوە بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە، ئەمەش بەهۆی داخستنی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە.
محەمەد حسێن، شارەزای بواری ئابووریی،بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: عێراق تەنها ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا هەناردەی دەرەوە دەکات، ئەویش لەرێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە.
دەشڵێت: ئەو ٢٥٠ هەزار بەمیل نەوتە ١٥٠ هەزاری نەوتی کەرکوک و ١٠٠ هەزارەکەی تری نەوتی کوردستانە.
جەختیکردەوە: عێراق لە مانگی سێدا تەنها دوو ملیۆن نەوتی ناردووەتە دەرەوە و ئەویش بە هندستان فرۆشراوە.