پسپۆڕانی بواری وزە: رەنگە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٠٠ دۆلار بەرز ببێتەوە
٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٠٨ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پسپۆڕانی بواری ئابووریی و وزە دەڵێن، شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران رۆژانە فشاری زیاتر لەسەر بازاڕی وزە دروست دەکات، بەجۆرێک گەر شەڕەکە تا کۆتایی مانگی شەش بەردەوام بێت، رەنگە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٠٠ دۆلار بەرز ببێتەوە.
شرۆڤەکارانی کۆمەڵەی “ماكواری” رایدەگەیەنن، ئەگەر دۆخی ناوچەکە هێور ببێتەوە، نرخی نەوت بەخێرایی روو لەدابەزین دەکات، بە پێچەوانەوە گەر تا کۆتایی مانگی شەش بەردەوام بێت، رەنگە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٠٠ دۆلار بەرز ببێتەوە.
موكيش ساهديف، سەرۆکی کۆمپانیای راوێژکاری “ اکس أناليستس" بنکە لە ئوسترالیا، وتی: وڵاتانی کڕیاری نەوت کەوتوونەتە ژێر فشاری گەورەوە بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە.
وتیشی: رۆژانە فشاری زیاتر لەسەر بازاڕی وزە دروست دەبێت و قەیرانەکە قوڵتر دەبێتەوە.