نوێترین راپۆرتی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سوەیدا؛ هێزەکانی سوریا تۆمەتبارن بەکوشتن و دەستگیرکردن و دەستدرێژی سێکسی 

٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:١١ پێش نیوەڕۆ

نوێترین راپۆرتی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سوەیدا؛ هێزەکانی سوریا تۆمەتبارن بەکوشتن و دەستگیرکردن و دەستدرێژی سێکسی 

پەنجەرە 

بەپێی ئەنجامی راپۆرتێکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی تایبەت بە سوریا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە، لە هێرشی مانگی حەوتی ساڵی رابردووی گروپە چەکدارە سورییەکاندا بۆ سەر ناوچەی سوەیدای درووزنیشین، نزیکەی 1700 کەس کوژراون.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی حکومەتی سوریا، جەنگاوەرانی هۆزەکان وگروپە چەکدارەکانی درووز بەشداربوون لە توندوتیژیی و شەڕدا، زۆربەی ئەو کەسانەشی کوژراون خەڵکی سڤیلی درووز بوون.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، سەرباری وەستانی شەڕ لە سوەیدا بەڵام هێشتا بارودۆخ نالەبارە، بەوپێیەی 155 هەزار کەس ئاوارەن و هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان دیاری نەکراوە.

لە راپۆرتەکەدا هێزەکانی سوپای سوریا بە کوشتن و ئاوارەکردنی خەڵک و دەستگیرکردن و دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کراون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو