چاودێرێکی سیاسی: ئەگەر مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکرێتەوە رۆژێکی رەش چاوەڕوانی عێراق دەکات
٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:١٥ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، پێناچێت لەنێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا نیساب تەواو بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت، چونکە شیعە لەسەر جێگرەوەی مالیکی رێکنکەوتوون.
چۆمان محەمەد، شارەزای بواری یاسا و چاودێری سیاسی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوای تویتەکەی سەرۆکی ئەمەریکا و رەتکردنەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، دابەشبوون لەنێو لایەنە شیعەکاندا دروستبووە.
دەشڵێت: بۆیە پێناچێت لەمکاتەدا حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت تا ئەوکاتەی لەسەر جێگرەوەی مالیکی رێکدەکەون، خۆ ئەگەر مالیکی کاندید بکەن رۆژێکی رەش چاوەڕێی عێراق دەکات.