سەبارەت بە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بڕیاریدا
٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٢٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ میلیشیا شیعەکان، کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەدا باسی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانیان کردووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ ئەو میلیشیا شیعانەی کە هەرێم بۆردومان دەکەن، بۆ ئەوەی گفتووگۆیان لەگەڵ بکرێت بۆ راگرتنی هێرشەکان.
سەبارەت بەوەی تاچەند چوارچێوەی هەماهەنگی جدین لە هەوڵەکەیان، سەرچاوەکە وتی: گرفتەکە گوێ نەگرتنی میلیشیا شیعەکانە تەنانەت ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگیش جدی بێت.