سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پاسەوانی سنور بۆ پەنجەرە: هێزەکانی ئێران بە سنورەکاندا بڵاو بوونەتەوە

٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٥٩ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پاسەوانی سنور بۆ پەنجەرە: هێزەکانی ئێران بە سنورەکاندا بڵاو بوونەتەوە

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق دەڵێت، هێزە سەربازییەکانی ئێران سەرجەم ئۆتۆمبێل و کەرەستە سەربازییەکانیان لە بنکە و بارەگاکان دوورخستووەتەوە، ئەمەش لە ترسی هێرشی ئاسمانی.

سەرچاوەکەی پاسەوانی سنوری عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێزەکانی ئێران بە سنورەکاندا بڵاو بوونەتە و زیاتر لە بن بەرد و بناری شاخەکاندا دەمێننەوە.

دەشڵێت: ئەو هێزانە بۆ خۆبەدوورگرتن لە هێرشی ئاسمانی بەردەوام گۆڕانکاریی لە رێوشوێنە سەربازییەکان دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو