د. سەردار عەزیز: پێناچێت شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەم قۆناغەدا رابگیرێت 

٣١ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٠٥ پاش نیوەڕۆ

د. سەردار عەزیز: پێناچێت شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەم قۆناغەدا رابگیرێت 

پەنجەرە

لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی پێیوایە، راوەستانی شەڕ لەنێوان ئەمەریکا- ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لەم قۆناغەدا ئەستەمە، چونکە لایەنە شەڕکەرەکان وایدەبینن هێشتا نەگەیشتوون بەو ئامانجانەی شەڕیان لەپێناودا هەڵگیرساندووە.

د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە شەڕدا دەبێت لایەک بڕیاری سەرکەوتن و لاکەی تر دان بە شکستدا بنێت، بەڵام هێشتا ئەمە رووینەداوە و پێناچێت شەڕ ڕابگیرێت.

دەشڵێت: ئێران متمانەی بە ئەمەریکا و ئیسرائیل نییە و دەیەوێت گوشار بکات بۆ ئەوەی جارێکی تر هێرش نەکرێتەوە سەری، ئەمەریکاش بە ئیختیاری هاتە نێو شەڕەکەوە بەڵام ئێستا بە ناچاری درێژەی پێدەدات، دەیەوێت بەردەوامی بەشەڕ بدات لەپێناو بنەبڕکردنی مەترسییەکانی ئێران.  

جەختیکردەوە: لەهەموو شەڕێکدا کەناڵی پشتەوە و نێوەنگیر هەیە، بەڵام پێناچێت لەئێستادا نێوەنگیری بۆ راگرتنی شەڕ سودی هەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو