پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی بۆ پەنجەرە: ئەوانەی هەولێر بۆردومان دەکەن بەشێکیان موچەخۆری عێراقن و لەلایەن سەرکردەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن

٣١ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١٧ پاش نیوەڕۆ

پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی بۆ پەنجەرە: ئەوانەی هەولێر بۆردومان دەکەن بەشێکیان موچەخۆری عێراقن و لەلایەن سەرکردەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن

پەنجەرە 

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەو میلیشیایانەی شاری هەولێر بۆردومان دەکەن، چاویان بە سەقامگیری کوردستاندا هەڵنایەت.

شوان محەمەد رۆستەم، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆمەڵێک فاکتەر هەن بۆ ئەوەی میلیشیاکان هەولێر بۆردومان بکەن، بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە هان دەدرێن، هەروەها ململانێی نێوان لایەنەکانی عێراقیش هۆکارێکی بە ئامانج کردنی هەولێرە لەلایەن میلیشیاکانەوە.

دەشڵێت: میلیشیاکان دەیانەوێت لەو شەپۆلە بەجێنەمێنن کە ناوی بەرەی موقاوەمەیە و بوونی خۆیان بسەلمێنن، بۆیە هەولێر دەکەنە ئامانج.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەشێک لەو میلیشیایانەی هەولێر بۆردومان دەکەن موچەخۆری حکومەتی عێراقن و بەشێکن لە سیستەمی بەرگریی، هەروەها ناسراون و لەلایەن هەندێک لە سەرکردەکانی عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو