عەلی حەمە ساڵەح بۆ پەنجەرە: پشکنینی شێرپەنجە لە 25 هەزار دینارەوە بۆ 600 هەزار دینار زیادکراوە
١ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٤٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرۆکی رەوتی هەڵوێست ئاشکرایکرد، دابینکردنی پێداویستی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێم بە کۆمپانیای "بیدکۆ" دراوە، بەجۆرێک تێچووی پشکنین 500% بۆ 900% زیادکراوە.
عەلی حەمە ساڵەح، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پشکنینی شێرپەنجە لە 25 هەزار دینارەوە بۆ 600 هەزار دینار زیادکراوە.
دەشڵێت: ئامانج لەم کارە پێدانی دەیان ملیار دینارە لە داهاتی گشتی بە کۆمپانیایەک، بیانووی وەزیری تەندروستیش ئەوەیە کارەکە بە رەزامەندی سەرۆکی حکومەت کراوە.