شەڕ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی لە ئێران کەمکردووەتەوە

١ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٥٢ پاش نیوەڕۆ

شەڕ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی لە ئێران کەمکردووەتەوە

پەنجەرە

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی سێ مانگی یەکەمی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٦٠ کەس لە گرتووخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون، بەراورد بە سێ مانگی سەرەتای ٢٠٢٥ ژمارەی لەسێدارەدان ٣١٪ کەمیکردووە.

رێکخراوی هەنگاو دەڵێت: لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥  لە گرتووخانەکانی ئێران ٢٣٣ دەستگیرکراو لەسێدارە دراون، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەی لەسێدارەدان بۆ ١٦٠ کەس کەمیکردووە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، زۆربەی ئەو کەسانەی لەسێدارە دەدرێن بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکرێن، بەڵکو بەنهێنی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت و لەرای گشتی دەشاردرێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو