پەنجەرە ناوەڕۆکی پەیامێکی نهێنی ئەمەریکا بۆ لایەنە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات
١ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٥٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بۆ پەنجەرە، ئەمەریکا لەبارەی کاندیدکردنەوەی سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی لایەنە عێراقییەکان کردووە.
سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەکە کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمەریکا توڕەیە لە پەیامەکەی حکومەتی عێراق سەبارەت بە دەستکراوە کردنی میلیشیاکان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمەریکا.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئەمەریکا لە پەیامە نوێیەکەیدا بۆ لایەنە عێراقییەکان بە کاندیدکردنەوەی سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رازی نییە.