حەشدی عەشایەریی سونە بۆردومان دەکرێت

٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٠ پاش نیوەڕۆ

حەشدی عەشایەریی سونە بۆردومان دەکرێت

پەنجەرە

بۆ یەکەمجار حەشدی عەشایەری سونی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکاوە بۆردومانکرا، کە ئەم هێزە سەر بە حەشدی شەعبییە و پێکهاتەکەی عەرەبی سونەیە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیانکردووەتە سەر بارەگای حەشدی عەشایەریی لە گوندی سوڵتان عەبدوڵای سەر بە مەخمور.

فەوجی سێی سەر بەلیوای ٣٨ ی حەشدی شەعبی کە پێکهاتەکەی عەرەبی سونەیە، لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکاندا دوو چەکداری بریندار بووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو