نەوتی بەسرەی پایتەختی ئابووری عێراق بێناز بووە

٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٠ پاش نیوەڕۆ

نەوتی بەسرەی پایتەختی ئابووری عێراق بێناز بووە

پەنجەرە 
 
بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە شاری بەسرەی پایتەختی ئابووری عێراق لە سەرووی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتەوە، بۆ نزیکەی 800 هەزار بەرمیل نەوت کەمیکردووە.

محەمەد حسێن، شارەزای بواری ئابووری، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێشتر لە بەسرە سەرووی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا، نزیکەی سێ ملیۆن و نیوی بۆ هەناردە کردن و باقییەکەی بۆ پێداویستی ناوخۆی عێراق.

دەشڵێت: ئێستا تەنها نزیکەی 800 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت، چونکە عێراق جگە لە نەوتی کەرکوک و کوردستان نەوت هەناردەی دەرەوە ناکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو