یەکێتی: زۆربەی لایەنە عێراقییەکان خۆیان یەکلایی کردووەتەوە بۆ دەنگدان بە کاندیدی یەکێتی
٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هۆکاری سەردانی وەفدی پارتی بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، دەبەستێتەوە بە بەردەوامی ناکۆکی نێوان پارتی و حزبەکەی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.
بەرپرسە باڵاکەی یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: زۆربەی لایەنە عێراقییەکان خۆیان یەکلایی کردووەتەوە بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدی یەکێتی بدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
وتیشی: پارتی ئاگاداری خراپی دۆخی فواد حسێنە بۆیە وەفدەکەی رەوانەی بەغدا کرد.