سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە: دۆخی عێراق شڵەژاوە 

٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٧ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە: دۆخی عێراق شڵەژاوە 

پەنجەرە 
 
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، بارودۆخی عێراق لەڕووی سیاسی و ئابووریی و ئەمنییەوە بە تەواوەتی شڵەژاوە، هۆکارەکەشی ئەو دۆخە ئاڵۆزەیە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمەریکا بەچڕی حەشدی شەعبی بۆردومان دەکات، حەشدی شەعبی هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان، لەناو بەغدا خەڵک دەڕفێنرێت و لەڕووی ئەمنییەوە دۆخەکە تەواو ئاڵۆزە.

سەرچاوەکە دەڵێت: لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق دا بۆ سەر دووبەرە دابەشبوون، بەرەیەک دەیەوێت حکومەت پێکبێت و بەرەکەی تر دژیەتی، دۆخی نێو ماڵی شیعە خراپە و سەقامگیری سیاسی بوونی نەماوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، راگرتنی ناردنە دەرەوەی نەوت عێراقی دووچاری گرفتی ئابووریی کردووە و دۆلار کەمتر بۆ عێراق دەنێردرێت، بۆیە دۆخی ئابووری لە دۆخە ئەمنیی و سیاسییەکە خراپترە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو