مەترسی داخستنی گەروی هورمز لەسەر بەروبوومە خۆراکییەکان
٤ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٥٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای داخستنی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە تەنها ئاماژە بە لێکەوتەکانی داخستنی گەروەکە لەبواری وزەدا دەکرێت، لەکاتێکدا لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕ و ئاڵۆزیدا کاریگەڕی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکیش دروست دەکات.
بەشێکی زۆر لە وڵاتانی هەناردەکاری خۆراک بۆ ئەنجامدانی کشتوکاڵ پشت بەو پەیینە کیمیاییە دەبەستن کە سەرچاوەکەی قەتەرە و بەگەروی هورمزدا رەوانە دەکرێت، لەکاتێکدا ئێستا دووچاری کەمی پەینی کیمیایی بوونەتەوە.
لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکان و مانەوەی گەروی هورمز بە داخراوی، نرخی پەینی کیمیایی بەرز دەبێتەوە و ئەمەش وادەکات کشتوکاڵ تێچووی زیاتری بوێت، ئەمەش دوادار نرخی بەرووبومە کشتوکاڵییەکان بەرز دەکاتەوە.