د.سەروەر عەبدولڕەحمان بۆ پەنجەرە: پەرلەمانتارمان هەیە بەڵام پەرلەمانمان نییە
٢١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:١٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
د. سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینستیتوتی پەی، لە لێدوانێکدا بۆ پەنجەرە تیشکی خستە سەر ئیفلیج کردنی پەرلەمان و ڕایگەیاند لە ئێستادا تەنها "پەرلەمانتارمان هەیە نەک پەرلەمان”.
د. سەروەر عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەکرد بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمانتاران ناتوانن بەدواداچوون بۆ کاروباری حکومەت بکەن، چونکە هیچ لیژنەیەکی پەرلەمانی بوونی نییە تا ڕایانبسپێرێت یان کارەکانیان ڕێکبخات.
د. سەروەر جەختی لەوە کردەوە نەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان وایکردووە هیچ لایەنێک نەبێت کۆبوونەوەکان ڕێکبخات.
ناوبراو دۆخەکەی بەم شێوەیە وەسف کرد: “ئێمە تەنها بینایەک و پەرلەمانتارمان هەیە، بەڵام پەرلەمانمان نییە. لە سێ پایە سەرەکییەکەی پەرلەمان ( سەرۆکایەتی پەرلەمان، پەرلەمانتار، ١٩ لیژنەی پەرلەمان)، تەنها یەکێکیان ماوە کە پەرلەمانتارانە."