عێراق كه‌وته بۆشایی یاساییه‌وه
٢٧ نیسان ٢٠٢٦ - ٥:٣٨ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه عێراق كه‌وته بۆشاییه‌كى یاساییه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى نه‌یتوانى كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش بكات.
به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، ده‌بێت گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی نێو په‌رله‌مانى عێراق، له‌ماوه‌ى 15 رۆژا له ده‌ستبه‌كاربونى سه‌رۆك كۆمار، كاندیدی خۆی بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش بكات. به‌ڵام هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كه‌وه‌كو گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناسێنراوه، نه‌یتوانى ئه‌و كاره بكات.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌نێوان سێ بژارده‌دا گیریخواردووه: دانانى مالیكی، دانانى سودانى و دانانى كاندیدێكى ته‌وافوقیی نوێ.
هه‌رچی كارتى مالیكییه، به‌ته‌واویی سووتاوه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا جه‌ختى له ڤیتۆی خۆی كرده‌وه له دانانى. هه‌ربۆیه ئێستا كێشمه‌كێشه‌كه له‌نێوان دانانى سودانى و كاندیدێكى دیكه‌یه.
لایه‌نه شیعه‌كان به‌گشتى دوودڵن له‌دانانه‌وه‌ى سودانى، به‌وهۆیه‌ى ترسیان له به‌هێزتر بوونى هه‌یه. چونكه ئه‌و خولی پێشوو كاتێك كرایه سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌كو كاندیدێكى ته‌وافوقی كرا و لیسته‌كه‌یشی خاوه‌نى چه‌ند كورسییه‌كى كه‌م بوو، كه‌چى له‌م خوله‌دا توانیویه‌تى زۆرترین كورسی په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ستبێنێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه نورى مالیكی دواى ئه‌وه‌ى خۆی بێبه‌شكرا له وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ جاری سێیه‌م، نایه‌وێ چانسی دووباره كاندیدبوونه‌وه بدرێت به سودانى.
له‌م نێوه‌نده‌دا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی باس له كاندیدی ته‌وافوقی ده‌كات، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه كاندیدێكى هاوشێوه شك نابه‌ن و ئه‌و ناوانه‌ى ده‌خرێنه‌ڕوو، هه‌موو لایه‌نه‌كانى نێو چوارچێوه پێی ڕازیی نین.
به‌پێی سه‌رچاوه سیاسییه‌كان، دواى شكستهێنانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی له‌دیارییكردنى كه‌سێك بۆ كاندیدی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، بڕوا وه‌هایه كه تۆپه‌كه هه‌ڵده‌درێته نێو گۆڕه‌پانی دادگاوه و داوا له دادگای فیدراڵی و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی ده‌كرێت ڕێگه چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م پێشهاته نوێیه بدۆزنه‌وه.