11 گوندی کاکەیینشین چۆڵکراون

٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٦:١٢ پاش نیوەڕۆ

11 گوندی کاکەیینشین چۆڵکراون

 

پەنجەرە

چالاکوانێکی کاکەیی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 22 ساڵی رابردوودا، 256 هاوڵاتی کاکەیی لەلایەن گروپە تیرۆرستییەکانەوە کراونەتە ئامانج، هەروەها 11 گوندی کاکەیی چۆڵکراون.

رەجەب کاکەیی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەدوای ئازادکردنی عێراقەوە تائێستا 256 هاوڵاتی کەسی لەلایەن گروپە تیرۆرستییەکانەوە شەهید کراون، 6 هاوڵاتی دیکەش چارەنوسیان نادیارە، بەشێوەیەک دوانیان خەڵکی کەرکوک و دوانیان خەڵکی نەینەوان، دوانەکەی تریش خەڵکی کەلار و مەندەلین.

وتیشی: لە کۆی 15 گوندی کاکەیینیشینی سنوری پارێزگای کەرکوک، 11 گوندیان چۆڵکراون، بەجۆرێک دوو گوندیان بەتەواوەتی خاپور بوون و 9 گوندەکەی تر بە ڕۆژ خەڵک هاتوچۆیان دەکات، بەڵام بە شەو کەسیان لێنامێنێتەوە.

بەپێی وتەی رەجەب کاکەیی "چوار گوندی کاکەیی نیشین لە پارێزگای کەرکوک ئاوەدانن، بریتین لە گوندەکانی عەلی سەرا، زەنقەڕ، رزگاریی و تۆپزاوا."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو