بەتۆمەتی سیخوڕیکردن 2 ئەندامی تەڤگەری ئازادیی دادگایی دهكرێن
٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٧:١٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادیی نزیک لە پەکەکە، بە تۆمەتی سیخوریکردن و دەستهەبوون لە رووداوێکی کوشتن دا، ماوەی چەند مانگێکە دەستگیرکراون و بڕیاره مانگى داهاتوو دانیشتنى دووهمى دادگاییكردنیان بهڕێوهبچێت.
لە ڕۆژی 27ـی مانگی یەکی 2025، لەسەر رێگای گردجان بۆ چوارقوڕنە، بەهۆی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، چوار کەسی نزیک لە پەکەکە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، ماوەی چەند مانگێکە لەسەر ئەو ڕووداوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی و هاوسەرەکەشی کە ئەندامی هەمان پارت بووە، دەستگیرکراون.
زانیارییەکانی پەنجەرە کە لەسەرچاوەیەکی فەرمییەوە دەستیکەوتوون ئاماژەبەوەدەکەن، دوو دەستگیرکراوەکە دانیشتنى یەکەمی دادگایی کردنیان بەڕێوەچووە و بڕیارە لە مانگی داهاتوو (ئهیلولی 2025) دانیشتنێكى دووەمی دادگایی کردنیان ئەنجام بدرێت.
پهنجهره بۆ وهرگرتنى لێدوانى ئهوان لهوبارهیهوه پهیوهندیی به هەڤاڵ جومعە، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ئازادییهوه كرد، بهڵام ئاماده نهبو لێدوان بدات.
تەڤگەری ئازادیی كه ناوه تهواوهكهى تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانه، پارتێكى سیاسیی بوو کە لە ساڵی 2014 دامهزرا و به ڕێكخراوى باشوری كوردستانى پارتى كرێكارانى كوردستان (پهكهكه) دهزانرا، له رۆژی 1ـى ئابی 2024 لهلایهن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراقهوه، پارتهكه ههڵوهشێنرایهوه.