وردەکاریی سەردانە ئاشکرا نەکراوەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتۆن: ئەجێندایەکی قورس و ئامانجێکی بەدینەهاتوو
١١ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:١٥ پاش نیوەڕۆ
پهنجهره
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕەتیکردەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی باڵای سیاسییەوە لە واشنتۆن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانێکی چوار ڕۆژەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە، تیایدا بهپێی زانیاریی و سهرچاوهكانى پهنجهره، ههوڵی بینینی سهرۆكى ئهمریكای داوه.
سەردانەکە کە بە هەوڵێکی دیپلۆماسیی گەورە دادەنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوورییانەی ڕووبەڕووی هەرێم بوونەتەوە.
ئامادەکاریی پێشوەختە و ئەجێندای سەردانەکە
بەپێی زانیارییەکانى پهنجهره، ئەم سەردانە دوای ئامادەکارییەکی ورد هاتووه کە لەلایەن هەریەک لە: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەیان سامی، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێم لە واشنتۆن، بەڕێوەچووه.
ئەجێندای شاندەکەی هەرێم لەسەر سێ تەوەرەی سەرەکی چڕ ببووەوە:
بەدەستهێنانی پشتیوانیی ئەمریکا لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا:
خاڵی هەرە گرنگی سەردانەکە، هەوڵدان بوو بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیی ئیدارەی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، بەتایبەت لەسەر دۆسیەکانی بودجە، مووچە و نەوت و گاز کە بەهۆی ههڵوێست و بڕیارەكانى بهغداوه پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ڕووی ئابوورییەوە لاواز کردووە.
ڕەواندنەوەی نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان:
شاندەکەی هەرێم هەوڵیداوە نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێم بڕەوێنێتەوە، بهتایبهتى كه لهم ماوهیهدا لهسهر پرسی دواكهوتنى پێكهێنانى حكومهت نیگهرانی خۆیان پیشاندابوو.
دۆسیەی وزە و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا:
بەپێی هەندێک زانیاریی نافەرمی، هاوکاتبوونی سەردانەکە لەگەڵ بوونی شاندێکی تورکی لە واشنتۆن، گومانی ئەوەی دروست کردووە کە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان بووبێت. بهتایبهتیش دواى بڕیاری توركیا بۆ كۆتاییهینان بهو ڕێكهوتتنهى كه لهگهڵ عێراقدا ههیبوو بۆ ههرناردهكردنى نهوت له ڕێگهى بهندهرى جهیهانهوه، كه ئهمهش والێكدرایهوه ڕێگاخۆشكهر بێت بۆ دووباره ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێم کە بە کاریگەریی دادگای ناوبژیوانی پاریس لە ئاداری 2023ـوە ڕاگیراوە.
بۆچی دیداری سەرۆکی ئەمریکا گرنگ بوو؟
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە سەردانەکە کە خۆی لە واشنتۆنە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "کاک مەسرور چوار رۆژ لە ئەمەریکا مایەوە، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون بۆ بینینی سەرۆکی ئەمەریکا."
بهڕای لێكۆڵهرێكى پهیوهندییه نێودهوڵهتییهكان، ئهگهر دیدارهكه سهریبگرتایه، دهبووه پهیامێكى سیاسیی بههێز.
د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەر و شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لەمبارەیەوە بۆ پهنجهرهى وت: "لە ڕووی پرۆتۆکۆلییەوە، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاسانی بەرپرسانی هەرێمێک نابینێت کە بەشێکن لە وڵاتێکی خاوەن سەروەری، بەڵام ئەگەر ئەم دیدارە ڕوویبدایە، دەبووە پەیامێکی سیاسیی زۆر بەهێز."
ناوبراو ڕوونیدەکاتەوە: "بینینی سەرۆکی ئەمریکا نیشانەی باڵای پشتیوانیی سیاسییە، لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری بەغدا و کێشەی ناوخۆییدایە، دیدارێکی لەو ئاستە دەیتوانی هاوسەنگیی هێز بە قازانجی هەرێم بگۆڕێت و پێگەی لە دانوستانەکاندا بەرامبەر ڕکابەرەکانی بەهێزتر بکات."
هەوڵێکی ستراتیژیی و ئامانجێکی بەدیینەهاتوو
سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتۆن، وێڕای نهێنیبوونی، هەوڵێکی ستراتیژی بوو بۆ ئەوەی پێگهیهكى بههێز به هەرێمی کوردستان بدات.
هەرچەندە ئامانجە هەرە باڵاکە بەدیینەهات، بەڵام ئەم جووڵە دیپلۆماسییە لەخۆیدا نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە هەرێم بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵنگارییە گەورانەی کە لەبەردەمیدان و پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن هێشتا بە کلیلی مانەوەی خۆی به بههێزیی دەزانێت.