کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر؛ دیپلۆماتکارێکی خاوەن ئەزموون لە پۆستێکی هەستیاردا
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٧:٢٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان و عێراق بە قۆناغێکی هەستیاری سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا تێدەپەڕن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێک لە دیپلۆماتکارە بە ئەزموونەکانی خۆی بۆ پۆستی کونسوڵی گشتی لە هەولێر دیاریکرد. گویندەلن گرین (Gwendolyn Green)، کە جێگەی ستیڤن بیتنەر-ی گرتەوە، خاوەنی باکگراوندێکی دەوڵەمەندە لە کارکردن لەناوچە قەیراناوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرنگیی ستراتیژیی هەرێمی کوردستان لای واشنتۆن.
پرۆفایل و باکگراوندی کارکردن: لە واشنتنەوە بۆ ناوچە ئاڵۆزەکان
بەپێی ژیاننامە فەرمییەکەی کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، گویندەلن گرین کارمەندێکی باڵای پیشەییە لە خزمەتی دەرەوەی ئەمریکا. له ته‌كساس له‌دایكبووه و خاوه‌نى 2 بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له زانسته ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كاندا.
ئەزموونی دیپلۆماسیی گرین تەنها لە واشنتۆندا قەتیس نەماوە، به‌ڵكو چه‌ندین ئه‌زمونى جیاوازی هه‌یه كه بۆ ماوه‌ى 24 ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و وەک ڕاوێژکاری سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کاری کردووە و ماوه‌یه‌كیش به كاتیی له كونسوڵخانه‌ى هه‌ولێر بووه، ئەمەش ئەزموونێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ گۆڕەپانی سیاسیی ئاڵۆزی عێراق پێ بەخشیوە و ئاشنای کارەکتەر و لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئەزموونەکانی گرین تەنها عێراق ناگرێتەوە، بەڵکو لە چەندین وڵاتی دیکەدا كارییكردوه كه هه‌ندێك له‌وانه هەستیار و قەیراناویین، وه‌كو: ئه‌فغانسان، ئه‌سیوپیا، میرنشینه عه‌ره‌بییه یه‌كگرتووه‌كان "ئیمارات"، ماڵتا و هۆڵه‌ندا.
له ئه‌فغانستان سه‌رپه‌رشتی دۆسییه‌ى سیاسی و ئه‌منیی كردووه و خۆیشی ئاماده‌یی له‌و وڵاته‌دا هه‌بووه.
خاتوو گرین زمانی عەرەبی بە باشی دەزانێت، کە ئەمەش خاڵێکی بەهێزە بۆ دیپلۆماتکارێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توانای پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و تێگەیشتنی کو‌لتووریی پێدەبەخشێت.
هەڵوێستەکان و ئاراستەی سیاسی چاوەڕوانکراو
وەک دیپلۆماتکارێکی پیشەیی، گویندەلن گرین پابەندی سیاسەتی فەرمیی ئیدارەی ئێستای ئەمریکایە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی باکگراوندەکەی، پێده‌چێت پرسی ئاسایش له دیارترین ئه‌و ته‌وه‌رانه بێت كه به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگ بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرینی بۆ هه‌ڵبژاردبێت.
ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى له عێراق، به‌رده‌وامه له چاودێریی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى د1عـ..ـش و دڵنیابوونه‌وه له سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگرتن به ڕۆڵی فراوانى چه‌كدارانى حه‌ـ..ـه‌شـ,,ـد و گروپه وه‌لائییه‌كانى تر كه دژى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانى ئێرانن، ئه‌ركێكى دیكه‌یان ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌پاڵ درێژه‌دان به هه‌ڵوێسته هه‌میشه‌ییه‌كانى ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ست به بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندرووست له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها پاڵپشتی كردن له مه‌له‌فه‌كانى ئازادیی و ئازادی بیروڕا و مافی مرۆڤ.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ساڵێك كونسوڵه‌كه‌ى خۆی له هه‌ولێر ده‌گۆڕێت، هه‌ربۆیه گۆڕینی كونسوڵێك به یه‌كێكى تر ڕۆتینێكى زانراوه، به‌ڵام دانانى كونسوڵێك به پاشخانێكى ئه‌كادیمی و كرده‌یی له‌بواری ئاسایشی و سه‌ربازیی دا، ڕه‌نگه جه‌خت كردنه‌وه بێت له گرنگییدانى زیاتری ئه‌و وڵاته به پرسی ئاسایش، به‌تایبه‌تى كه ئێستا ده‌یه‌وێت له‌لایه‌كه‌وه هێزه سونییه توندڕه‌وه‌كان "د1عـ,,ـش" به كپی بهێڵێته‌وه و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هێزه وه‌لائی و توندڕه‌وه شیعییه‌كان "حـ.,.ـه‌شـ...ـد" له‌قاڵب بدات.