پارتی له به‌غدا؛ له درووستكه‌رى پاشاكانه‌وه بۆ به‌رگریكارێكی ماندوو
١٦ ئاب ٢٠٢٥ - ٣:٠٨ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
له‌گه‌ڵ كوژاندنه‌وه‌ى مۆمی 79 ساڵه‌ى ته‌مه‌نییدا، پێگه‌ی پارتی له پایته‌ختی عێراقدا گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه؛ له "دروستكه‌ری پاشا‌كان" و هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاته‌وه، بووه‌ته به‌ره‌یه‌كی به‌رگریكاری ماندوو كه ته‌نیا هه‌وڵی پاراستنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه ده‌دات كه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌ده‌ستی هێناون.
ئێستا گۆڕه‌پانی سیاسیی به‌غدا، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، چیتر ئه‌و باخچه سیاسییه نییه كه ڕۆژانێك تێیدا به‌شدار بوو له چاندنی نه‌مامی عێراقی نوێی دوای 2003. به‌ڵكو زیاتر له گۆڕه‌پانێكی مینڕێژكراو ده‌چێت كه هه‌ر هه‌نگاوێك تێیدا پێویستی به وردبینی و حیساباتێكی ئاڵۆز هه‌یه.
کێشە سەرەکییەکان: جەنگ لە چەندین بەرەدا
* دادگای فیدراڵی: شمشێرێک به‌سه‌ر ده‌ستووره‌وه
پارتی و هه‌رێمی كوردستان به گشتی، ئێستا ڕووبه‌ڕووی به‌هێزترین و مه‌ترسیدارترین ئامرازی فشار بوونه‌ته‌وه: دادگای باڵای فیدراڵی. ئه‌م دادگایه وا تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه له‌كاتێكدا ده‌بوو پارێزه‌ری ده‌ستوور بێت، كه‌چى له‌لایه‌ن هێزه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"یه‌وه به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك چه‌كێكی سیاسی بۆ لێدان له پایه‌كانی قه‌واره‌ی فیدراڵیی هه‌رێم.
بڕیاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دژی یاسای نه‌وت و گاز، سیستمی هه‌ڵبژاردن و مووچه، پارتی خستووه‌ته دۆخێكی به‌رگرییه‌وه كه تێیدا ناتوانێت هیچ جووڵه‌یه‌كی سیاسیی كاریگه‌ر بكات. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه پارتی چۆن ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی بڕیارێك ببێته‌وه كه پۆشاكی یاسایی له‌به‌ركراوه و له‌لایه‌ن باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه‌وه ده‌رده‌چێت كه ڤیتۆ ناكرێت؟!
* له‌ده‌ستدانی كاریگه‌ری له حكومه‌تی فیدراڵیدا
سه‌رده‌مێك پۆسته سیادییه‌كانی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه یان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه له ده‌ستی كورد و به‌دیاریكراوی پارتی-دا بوون، كه ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسیی عێراق، به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌ڕای بوونی وه‌زیری پارتی له كابینه‌كه‌ی سوودانیدا، ئه‌م پۆستانه زیاتر شكڵی و ڕه‌مزی بوون.
پارتی كاریگه‌ریی جارانی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا نه‌ماوە
ئێستا ناوه‌ندی بڕیار له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌ناو خودی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدایه. وه‌زیره كورده‌كان زۆرجار په‌راوێز ده‌خرێن و وه‌ك نوێنه‌ری "هه‌رێم" سه‌یر ده‌كرێن نه‌ك به‌شێكی ئۆرگانیك له حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش وایكردووه پارتی ده‌نگ و كاریگه‌ریی ڕاسته‌قینه‌ی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا نه‌مێنێت.
ره‌نگه باشترین ئاماژه بۆ ئه‌مه‌ش، به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بێت كه پارتى له‌به‌رامبه‌ر نه‌ناردنى بوودجه‌ى هه‌رێمدا بۆ كشانه‌وه له حكومه‌تى فیدراڵ‌دا كردی و سودانى و چوارچێوه‌كه‌ى هیچ بایه‌خ و گرنگییان پێنه‌دا.
* هاوپه‌یمانییه‌تیی شكستخواردوو و نه‌یاری یه‌كگرتوو
یه‌كێك له ستراتیژه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پارتی له ڕابردوودا، بریتی بوو له دروستكردنی هاوسه‌نگی و یاریكردن له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه شیعی و سوننییه‌كان، به‌ڵام ئێستا ئه‌م هاوكێشه‌یه گۆڕاوه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانیان، له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ كۆكن: سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌ش كه زیاتر جۆشیان ده‌دات، ئێرانه كه عه‌ڕابی چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه و زۆریش له سیاسه‌ته‌كانى پارتى نیگه‌رانه، ئه‌مه‌شى چه‌ندینجار به په‌یامی سیاسی و هێرشی موشه‌كى گوزارشت لێكردوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هاوپه‌یمانه سوننه‌كانی پارتى، له‌وپه‌ڕی لاوازیدان و توانای ئه‌وه‌یان نییه ببنه قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم، جگه له‌وه‌ى ئه‌وانیش درزیان تێكه‌وتووه و شیعه و ئێران توانیویانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاریان بێنن و له پارتییان دوورخه‌نه‌وه.
پێشتریش هه‌وڵی پارتی بۆ دروستكردنی "هاوپه‌یمانیی ڕزگاركردنی نیشتمان" له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در و سوننه‌كان، شكستێكی گه‌وره بوو كه نرخی سیاسیی زۆری له‌سه‌ر پارتی كه‌وت.
ئاسۆی چارەسەر: ڕێگایه‌كی ته‌سك و پڕ له ئاسته‌نگ
له‌به‌رده‌م ئه‌م واقیعه تاڵه‌دا، پارتی چه‌ند بژارده‌یه‌كی سنوورداری له به‌ردەمدایه:
بژارده‌ی یه‌كه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ دیالۆگی ستراتیژی
ئه‌مه بژارده‌یه بریتییه له دانیشتنێكی سیاسیی جیددی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، وه‌ك ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140. به‌ڵام ئه‌م بژارده‌یه پێویستی به ئیراده‌یه‌كی سیاسی له هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه كه پێناچێت له ئێستادا هه‌بێت.
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه هه‌ست ده‌كه‌ن پێویستییان به سازش له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا نییه
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌توانن هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنن، بۆیه پێویستییان به سازش له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا نییه. لایه‌نه‌كانى هه‌رێمیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییان دابه‌ش بوون و خاوه‌نى بڕیاری یه‌كگرتوو نین.
بژارده‌ی دووه‌م: دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نوێی سیاسی
پارتی ده‌توانێت كار بكات بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در (له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی) و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی سوننه. دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فراوانی میانڕه‌و كه بتوانێت هاوسه‌نگیی هێز له به‌رامبه‌ر باڵی توندڕه‌وی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بكات.
ئه‌مه ستراتیژێكی درێژخایه‌نه و سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر نییه، چونكه هه‌م سه‌در كه‌سایه‌تییه‌كی ناجێگیره و هه‌م سوننه‌كان په‌رته‌وازه‌ن.
بژارده‌ی سێیه‌م: سیاسه‌تی "به‌ڕێكردنی قۆناغه‌كه"
ئه‌مه بژارده‌یه‌كی واقیعی، به‌ڵام پڕ له مه‌ترسییشه. واته پارتی سازشی كاتی و تاكتیكی له‌سه‌ر هه‌ندێك دۆسیه بكات (بۆ نموونه ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كان) له به‌رامبه‌ر مسۆگه‌ركردنی مووچه و پاراستنی ئارامیی هه‌رێم هه‌تا كاتى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
پارتی له به‌غدا له قۆناغی به‌رگریكردندایه نه‌ك هێرشبردن
ئه‌م سیاسه‌ته ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئارامی بهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاماژه‌كان له‌باره‌ى "نیاز خراپی به‌غدا" و هه‌روه‌ها پێشبینی نه‌كردنى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و گومانه‌كان له‌وه‌ى سودانى و لیسته‌كه‌ى ده‌بنه ژماره یه‌كى عێراق، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه زۆر نه‌خایه‌نێت و قه‌یران و كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
له هێرشبردنه‌وه بۆ به‌رگریی
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین پارتی له به‌غدا له قۆناغی به‌رگریكردندایه نه‌ك هێرشبردن. مانه‌وه و كاریگه‌ریی ئه‌م حزبه له پایته‌ختی عێراق، چیتر په‌یوه‌ست نییه به ژماره‌ی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مان، به‌ڵكو به‌نده به توانای خوێندنه‌وه‌ی وردی هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له هه‌موویشی گرنگتر، یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد كه ئه‌ویش له‌وپه‌ڕی په‌رته‌وازه‌یی دایه.
پێده‌چێت پارتى له‌م دواییانه‌دا و له‌گه‌ڵ خراپتر بوونى دۆخی خۆی له به‌غدا، دركی به كاریگه‌ریی ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه ناوخۆییه كردبێت، نه‌رمی نواندن و هاتنه پێشه‌وه‌ی بۆ یه‌كێتى ده‌كرێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بخوێنینه‌وه. له ڕاستیشدا جه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێگه‌ی له به‌غدا، ده‌بێت سه‌ره‌تا له هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه ده‌ستپێبكات.