له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی؛ ڕه‌گ و ڕیشه‌ى گرژییه‌كه‌ى سلێمانی
٢٢ ئاب ٢٠٢٥ - ٥:٣١ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
شاری سلێمانی شه‌و و به‌یانییه‌كی پڕ گرژیی و ئاڵۆزیی به‌ڕێكرد، كه به ده‌نگی ته‌قه و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزێكی زۆری ئه‌منی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی، دۆخێكی نائاسایی دروست كردبوو. گرژییه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی، كۆتاییان پێهات.
هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌ی هێز له ده‌وروبه‌ری ماڵی ناوبراو له هۆتێل لاله‌زارـى سلێمانی بۆ زۆر كه‌س ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، به‌ڵام به‌دواداچوونه‌كانى په‌نجه‌ره ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك جوڵه‌ی پێشوه‌خته و گۆڕانكاریی سیاسی و ئه‌منی بووه.
ئاماده‌كارییه‌كانی پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه
به‌پێی به‌دواداچوون و زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، له ڕۆژی چوارشه‌ممه (20ـى ئاب)ـه‌وه، جوڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له سلێمانی شێوازێكی نائاسایی به‌خۆوه بینیبوو. ڕێوشوێنی توندتر له بازگه و ده‌روازه‌كانی شاره‌كه گیرابوونه‌به‌ر و سووڕانه‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ر به ئاسمانی شاردا، پرسیاری لای هاوڵاتیان دروست كردبوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م جوڵه سه‌ربازییانه‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له به‌غدادی پایته‌خت بوو.
تاڵه‌بانی پێش كرده‌وه‌كه ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان و هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌كانى په‌نجه‌ره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تاڵه‌بانی پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه باڵاكانی هه‌رێم و عێراقی له هه‌نگاوه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
تاڵەبانی بە ناوەندە دیپلۆماسییه بیانی و لایەنە ناوخۆییه‌كانى ڕاگەیاندبوو، گوایە لاهور شێخ جەنگی "دەستی هەیە لە کۆمەڵێک جوڵەی ئەمنی و تەنانەت ڕێکخستنی کودەتای ناو حزبەکەشیدا"، بۆیە دەستەوەستان نابێت و کێشەکە بە هێز یەکلایی دەکاتەوە.
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ناكۆكییه‌كان
ناكۆكی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی ئامۆزای یه‌كتری، مێژوویه‌كی چوار ساڵه‌ی هه‌یه، له ماوه‌كانی ڕابردوودا ئه‌گه‌رچی چه‌ندینجار گرژییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه ئاستى پێكدادان، كه‌چى ئه‌مجاره‌یان پێده‌چێت ناكۆكییه‌كان گه‌یشتبنه خاڵی بێ گه‌ڕانه‌وه.
گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، كاریگه‌ری له‌سه‌ر قوڵبوونه‌وه‌ی ململانێ ناوخۆییه‌كان هه‌بووه.
پشتیوانانى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێن "كوده‌تا" له دژى ئاماده كراوه
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، ڕكابه‌ره ناوخۆییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی پێیانوابوو كه گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه ده‌رفه‌تێكی نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز له‌نێو یه‌كێتیدا، به‌شێوه‌یه‌ك گره‌ویان له‌سه‌ر روخانى ڕ‌ژێمى ئێران كردووه كه وه‌كو پشتیوانى سه‌ره‌كی یه‌كێتى و بافڵ تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت، پێیانوابووه به ڕوخانى ئه‌و ڕژێمه یه‌كێتیش ده‌ڕوخێت و ده‌رفه‌ت دێته پێشه‌وه جڵه‌وى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه بگرنه ده‌ست.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه وایكرد كه به‌ره‌یه‌كی ناڕازی له‌نێو یه‌كێتیدا، كه پێكهاتبوون له كه‌سایه‌تییه دێرین و دوورخراوه‌كان چ له سلكی سیاسی و چ ئه‌منی و چ سه‌ربازییش، هه‌وڵه‌كانیان بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌كبخه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی یه‌كێتی له وێستگه‌یه‌كدا ئاگادار كرابووه‌وه له بوونى وه‌ها پلانێك كه خۆیان به "كوده‌تا" ناوی ده‌به‌ن، بۆیه به وردیی چاودێریی جوڵه‌كانی ده‌كرد و هه‌وڵی په‌رتكردنی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی ده‌دا.
كۆتایی یارییه‌كه؛ سیناریۆی یه‌كلاییكردنه‌وه
شكستهێنانی پلانی ڕكابه‌ره‌كانی تاڵه‌بانی، ده‌رفه‌تی بۆ بافڵ تاڵه‌بانی ڕه‌خساند تا هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه بنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره كه له سه‌رچاوه‌ى نێو یه‌كێتییه‌وه وه‌ریگرتوون، داڕێژه‌رانى پلانه‌كه په‌یوه‌ندییان به ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى یه‌كێتییه‌وه كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان هێناوه‌ته ڕیزی خۆیان، به‌ڵام دواتر نه‌یانتوانییوه به‌رده‌وام بن و پارێزگاریی له مانه‌وه‌یان بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونى متمانه به یه‌كترى، ئه‌مه‌ش هاوكات بووه به ته‌واوبوونى كتوپڕی شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران و مانه‌وه‌ى ڕژێمی ئیسلامی له‌و وڵاته.
دواى ئه‌م پێشهاتانه و تێپه‌ڕینی دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و و پارێزگارییكردن له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، بافڵ تاڵه‌بانى گه‌یشتبووه ئه‌و بڕوایه‌ی كه مانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر پێگه و ده‌سه‌ڵاتی.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، دوای ئاماده‌كاریی سیاسی و وه‌رگرتنی ئۆكه‌ى ره‌زامه‌ندیی یان لانیكه‌م ناڕازیی نه‌بوون به‌هه‌نگاوه‌كه له لایه‌نه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها نانى هه‌نگاوی دیپلۆماسیی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانیان، بافڵ تاڵه‌بانی بڕیاری كۆتاییهێنان به‌و دۆخه هه‌ڵواسراوه‌ی دا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى سلێمانى و كۆنترۆڵكردنی باره‌گاى سه‌ره‌كی لاهور شێخ جه‌نگی و دواجار ده‌ستگیركردنی ناوبراو و براكانى و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى حزبه‌كه‌ى "به‌ره‌ى گه‌ل"، وه‌ك دوا هه‌نگاوی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه درێژخایه‌نه دێته هه‌ژمار، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.