چارەنووسی "بەرەی گەل" دوای دەستگیرکردنی سه‌رۆكه‌كه‌ى؛ به‌رده‌وامیی یان هەڵوەشاندنەوە؟
٢٣ ئاب ٢٠٢٥ - ١:١١ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى و ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵیك تۆمه‌تى یاسایی قورس، دۆخێكى قورسی ڕووبه‌ڕووى حزبه‌كه‌یشی "به‌ره‌ى گه‌ل" كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌یه، سه‌ركرده‌یه‌كى حزبه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه به‌رده‌وام ده‌بن و له‌وڕووه‌وه پێشتر ئاماده‌كارییان كردووه.
به‌ره‌به‌یانى هه‌ینی (22ـى ئابى 2025)، لاهور شێخ جه‌نگی و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى حزبه‌كه‌ى و چه‌كدار و كه‌سوكاره‌كه‌ى، له‌پاش نزیكه‌ى 9 سه‌عات گه‌مارۆ و 3 سه‌عات شه‌ڕكردن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ناو بینای هۆتێل لاله‌زار له سلێمانى ده‌ستگیر كرا.
ئه‌و كه سه‌رۆكایه‌تى حزبێك ده‌كات كه 2 كورسی له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه و له‌پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێش دایه، پرسیاری ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه كه ئایا ئاینده‌ى ئه‌م حزبه به‌بێ خۆی چی ده‌بێت؟
ڕەهەندە یاساییەکان و چارەنووسی قەوارەکە
گرنگترین خاڵ کە چارەنووسی "بەرەی گەل" دیاریدەکات، ئەو بنەما یاساییەیە کە دەستگیرکردنەکەی لەسەر کراوە.
مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی بەپێی ماددەی 406ـى یاسای سزادانی عێراقی كه دوێنێ وته‌بێژی دادگاى سلێمانى ئاشكراى كرد، ڕاستەوخۆ کێشەی یاسایی بۆ قەوارە سیاسییەکە دروست دەکات، چونكه ئه‌و ماده‌یه تایبەتە بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست".
بەپێی یاسای عێراقی سەرکردەی حزبەکان نابێت سزای تاوانکارییان لەسەر بێت
بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکانی عێراق ژمارە (36)ـی ساڵی 2015، مەرجی سەرەکی بۆ دامەزرێنەران و سەرکردەکانی حزبەکان ئەوەیە کە نابێت سزای تاوانکارییان لەسەر بێت، بەتایبەت تاوانەکانی وەک: کوشتن، تیرۆر، گەندەڵیی دارایی و ئیداری، له‌گه‌ڵ تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکان.
شارەزایەکى بوارى یاسا، کە بەهۆى هەستیاریى بابەتەکەوە نەیویست ناوەکەى ئاشکرا بکرێت، بۆچوونەکەى پشتڕاست کردەوە و به په‌نجه‌ره‌ى وت: "بڕگه‌ى سێی ماددەی نۆیەمی یاسای پارتە سیاسییەکان بە ڕوونی ئاماژە بە مەرجەکانی دامەزرێنەرانی حیزب دەکات، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان ئەوەیە کە کەسی دامەزرێنەر نابێت پێشتر لە دادگایەکی تایبەتمەند بە تاوانی کوشتن، تاوانی دژ بە شەرەف، تیرۆر، یان گەندەڵی حوکم درابێت."
ئەو شارەزایە زیادیکرد: "ئەگەر ئەم تۆمەتانە بەسەر سەرۆکی قەوارەکەدا ساغ ببنەوە و سزای کۆتایی وەربگرێت، نەک هەر خۆی مافی بەشداریی سیاسی لەدەست دەدات، بەڵکو خودی قەوارەکەش شەرعییەتی یاسایی نامێنێت و بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت، چونکە بەپێی یاسا دامەزرێنەرەکەی مەرجەکانی تێدا نییە."
به‌ره‌ى گه‌ل مشوورى خۆی خواردووه
لەلایەکی دیکەوە، سەرکردەیه‌كى بەرەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێگەچارەی یاساییان هەیە.
شادمان مەلا حەسەن، یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی گەل، لە لێدوانێکدا به په‌نجه‌ره‌ى وت: "بەرەی گەل بەناوی سەرۆک و سەرکردایەتی حزبەکەوەیە."
هەروەها ئاشکرای کردبوو: "ئێمە دوو حزبمان هەیە، یەکێکیان 'بەرەی گەل' و ئەوی تریان 'بەرەی گەلمان'ـە، کە ئەمەی دووەمیان مۆڵەتی فەرمی لە عێراقیش وەرگرتووە."
بەرەی گەل بەناوی کادیرێکی ترەوە جگە لە لاهور شێخ جەنگی تۆمارکراوە
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، حزبه تۆماركراوه‌كه‌ى به‌غدا، به‌ناوى كادیرێكى حزبه‌كه‌وه‌یه، نه‌ك لاهور شێخ جه‌نگى.
ئه‌مه‌ش ئاماژەیەکە بەوەی کە ڕەنگە هەوڵ بدرێت لە حاڵەتی دروستبوونی کێشەی یاسایی بۆ قەوارەی یەکەم به‌هۆی دۆسێكانى سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه، کارە سیاسییەکانیان بخەنە چوارچێوەی قەوارەی دووەمەوە و به‌رده‌وامیی به پرۆژه سیاسییه‌كه بده‌ن.
ئایندەیەکی نادیار
هێشتا ڕوون نییە کە ئایا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حزبه‌كه یان پاراستنى، لە ڕووی یاساییەوە دەشێت یان نا، ئایا ئەم قەوارە سیاسییە تەمەنی کورت دەبێت یان دەرفەتی مانەوەی پێ دەدرێت؟
دواجار چارەنووسی "بەرەی گەل" وەک قەوارەیەکی سیاسیی لە گۆڕەپانی کوردستاندا، بەستراوەتەوە بە بڕیاری کۆتایی دادگاوه. ئه‌وه‌شى ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه، دادگا تاچه‌ند یاساییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كه‌دا ده‌كات؟