گرتووخانەی سوسێ؛ دوورگەیەکی فیدراڵی لە قووڵایی خاکی هەرێمدا
٢٤ ئاب ٢٠٢٥ - ٣:٣٨ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
بۆ یەکەمجار په‌نجه‌ره زانیاریی ورد لەبارەی گرتووخانەی چاكسازیی سوسێ لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات، كە وەك دامەزراوەیەكی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی دادی عێراق كار دەكات و سەرجەم سزادراوەكانی بە بڕیاری دادگاكانی دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی كوردستان سزا دراون.
گروتوخانه‌كه كه به دووریی 60 كم له رۆژئاوای ناوه‌ندی شاری سلێمانى هه‌ڵكه‌وتووه، خاوه‌نى دۆخێكى تایبەتە كه گرتووخانەكەی كردووەتە نموونەیەكی دەگمەن لەسەر ئاستی عێراق بۆ تێكەڵبوونی دەسەڵاتە یاسایی و ئەمنییەكان لە نێوان هەولێر و بەغدادا.
به‌ندكراوه‌كانى سوسێ؛ داتا و ئاماره‌كان
بەپێی ئەو زانیارییانەی ده‌ست پەنجەرە كه‌وتوون، گرتووخانەی سوسێ لە ئێستادا زیاتر لە 2 هه‌زار سزادراوی تێدایە. لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن كە نزیكەی 600 كەسیان، كە دەكاتە نزیكەی یەك لەسەر سێی كۆی گشتیی زیندانیان، بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون و بەشێكی بەرچاویان خەڵكی پارێزگای كەركوكن.
هاوكات زیاتر لە 120 سزادراوی دیكە بەپێی ماددەی 4ـى یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراقی سزا دراون.
ژمارەیەكی زۆری سزادراوانی دیكەش بە تاوانی كوشتن و تاوانی دیكەی قورس دەستبەسەرن.
زۆرینەی زیندانییەکانی خەڵكی پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدینن
زۆرینەی ئەو زیندانیانە خەڵكی پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدینن، كە لەڕووی جوگرافی و كارگێڕییەوە دەكەونە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، به‌ڵام نزیك و دراوسێی هه‌رێمن.
پێكهاتەی زیندانییەكانیش تێكەڵەیەكە لە كورد و عەرەب و توركمان، هەروەها سوننە و شیعە.
بنەمای یاسایی و مێژووی دامەزراندن
هەرچەندە گرتووخانەی سوسێ لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵکەوتووە، بەڵام لە ڕووی کارگێڕی و یاساییەوە بە تەواوی سەر بە وەزارەتی دادی حکومەتی فیدراڵیی عێراقە.
ئەم ڕێككەوتنە تایبەتە دەگەڕێتەوە بۆ یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی ئەمنی و كارگێڕی كە لە ساڵی 2012 لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیدا واژۆ كرا. ئامانج لەو ڕێككەوتنە، كەمكردنەوەی قەرەباڵغی بوو لە گرتووخانەكانی دیكەی عێراق و سوودوەرگرتن بوو لە ژێرخانی ئەمنیی هەرێم بۆ ڕاگرتنی سزادراوانی مەترسیدار.
پێشتر زیندانییکراوی بیانیشی تێدابوو
مێژووی دروستكردنی گرتووخانەكەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی 2008، كە لە سەرەتادا وەك بەشێك لە پڕۆژەكانی هاوپەیمانان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئەمنیی عێراق دروست كرا و دواتر ڕادەستی دەسەڵاتدارانی عێراقی كرا.
له گرتووخانه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ندكراوی بیانییش هه‌بووه، به‌تایبه‌تى له‌و عه‌ره‌بانه‌ى سه‌ر به وڵاتانى: سعودیه، كوه‌یت، میسر، لوبنان، سودان، لیبیا، تونس، یان له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ربن، به‌ڵام هاوڵاتى وڵاتى دیكه‌ى ئه‌وروپین وه‌كو فه‌ره‌نسا.
دۆخی كارگێڕی و لۆجستی
بەڕێوەبردنی ڕۆژانەی گرتووخانەكە، لەلایەن كارمەند و بەرپرسانی سەر بە وەزارەتی دادی عێراقەوەیە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم تەنها بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی دەرەوەی گرتووخانەكە.
بەهۆی هەستیاریی دۆسیەی زیندانییەكان و دووریی شوێنەكە لە دادگا فیدراڵییەكان، زۆربەی كات گواستنەوەی زیندانییەكان له‌ژێر چاودێریی و به پڕۆسه‌یه‌كى ئه‌منیی ورددا ئه‌نجام ده‌درێت.
بوونی گرتووخانەیەكی فیدراڵی لەمشێوەیە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت گوزارشت له ئاماژه‌یه‌ك بكات، ئه‌وا بێگومان ئاڵۆزی و تێكچڕژاوی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایه، چونكه ئه‌گه‌ر له زۆر لایه‌نه‌وه دژ و نه‌یار ده‌ربكه‌ون، ئه‌وا له زۆری دیكه‌دا دۆست و هاوپه‌یمان ده‌نوێنن.