یه‌كێتى ده‌یه‌وێت نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به پیشاندانى "دانپێدانان" دامركێنێته‌وه
٢٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٤:٢٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
یەکێتی بۆ دامركاندنه‌وه‌ى نیگەرانییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و وڵاتانی تر لە بەرامبەر چۆنیەتی هێرشکردنە سەر لالەزار و بەکارهێنانی چەکی قورس و سوک، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه و دیكۆمێنتى پێشكه‌شكردوون كه به‌وته‌ى خۆی "ده‌یسه‌لمێنێت لاهور شێخ جه‌نگى ویستویه‌تى كوده‌تا بكات و بافڵ تاڵه‌بانى بكوژێت."
به‌پێی زانیارییەکانی پەنجەرە، وڵاتانى هاوپه‌یمانی به‌تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا نیگه‌ران بوون له ڕووداوى هێرشكردنه سه‌ر لاله‌زار و به زمانێكى توند نیگه‌رانییه‌كانیان به یه‌كێتى گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتى ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه و دیكۆمێنت كه به‌وته‌ى خۆیان ده‌یسه‌لمێنێت به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به‌نیازی تیرۆركردنى بافڵ تاڵه‌بانى بوون، داوه به‌و دوو وڵاته.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، یەکێک لەو دیکۆمێنتانەی پیشانی وڵاتانی نێودەوڵەتی دراوە، دەستگیرکردنی چەند قەناس بەدەستێکە لەگەڵ تۆمارە دەنگیەکانیان کە گوایە ڕەوانە کراون بۆ جێبەجێکردنی پلانى تیرۆركردنى بافڵ تاڵه‌بانى، بەڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له كاره‌كه‌یان و دواتر لەلایەن دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراون.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، زوومی یەکێتی لە ئێستادا و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لەگەڵ دەستگیرکراوەکانی لالەزار، بە دوو ئاراستەیە؛ ئاراستەیەکیان مەسەلەی پلانێکى تازه‌یه كه گوایە دانراوە بۆ تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی، ئاراستەیەکی تریش كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل كه گوایه له‌وكاته‌دا ویستویانه كوده‌تا بكه‌ن به‌وهۆیه‌ى وتویانه ئێران ده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵیشیدا یه‌كێتى هاوپه‌یمانى.