بێده‌نگی ئێران له هێرشه‌كه‌ى لاله‌زار؛ بێئاگایی یان دڵخۆشیی؟
٢٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٠٥ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
هەرچەندە بەرپرسانی ئێرانی پەیوەندییان بە هەندێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە کردووەو بێ ئاگایی خۆیان لە هێرشەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار دەربڕیووە، بەڵام بەشێک لە سەرچاوە سیاسییەکان پێیانوایە ئێران دۆخەکەی پێخۆشبووە.
هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و په‌یامه نافه‌رمییه‌كان
به‌پێی زانیارییه پشتڕاستكراوه‌كان، له‌دواى ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید و لاهور شێخ جه‌نگی، كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی به هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌وه كردووه بۆ تێگه‌یشتن له ڕه‌هه‌نده‌كانی دۆخه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به په‌نجه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند: لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بە کونسوڵخانه‌ی ئێرانیان وتووە وا بڵاو بووەتەوە ئەوەی لە سلێمانی ڕوودەدات دەستی ئێوەی تێدایە، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردووەتەوە و بێ ئاگایی پێشوەختی وڵاتەکەیان لە ڕووداوەکان دەربڕیووە.
ئه‌م هه‌ڵوێسته فه‌رمییه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه میدیاكانی نزیك له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران و سوپای پاسداران، وه‌ك ئاژانسی "ئیرنا" و تسنیم" و "فارس نیوز"، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خۆیان له شرۆڤه‌كردنی قووڵی ڕووداوه‌كان بواردووه و ته‌نها وه‌ك هه‌واڵێكی ئاسایی ڕووماڵیان كردووه، كه ئه‌مه‌ش به "بێده‌نگییه‌كی به‌ئامانج" لێكده‌درێته‌وه.
خۆشحاڵێكى بێده‌نگ!
هەرچەندە ئێرانییەکان ڕەتیدەکەنەوە ئەوان ئاگاداری ڕووداوەکانی سلێمانی و هێرشەکانی سەر لالەزار بن، بەڵام ئەو سەرچاوە سیاسییانەی پەنجەرە قسەی لەگەڵ کردوون پێیانوایە، ئەو دۆخەی دەگوزەرێت ئێران پێیخۆشحاڵە.
سەرچاوەکان دەڵێن: "ئاڵۆزییەکان و دەنگۆی پلانی کودەتا کاتێک دروستبوو، شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە ئارادابوو، هۆکاری کودەتاکەش بۆ ئەگەری لاوازبوونی ئێران گەڕێنرایەوە، کەواتە مەسەلەکە پەیوەندی بەو وڵاتەشەوە هەیە."
ئێران لاهور شێخ جەنگی بە نەیاری خۆی دەزانێت، بۆیە خۆشحاڵە بە دۆخەکە
ئەو شەوەی فڕۆکەی بی توی ئەمەریکی هێرشیکردە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە ئەکاونتی تایبەتی لاهور شێخ جەنگییەوە پۆستێک بڵاوکرایەوە و تێیدا خۆشحاڵی خۆی بە دۆخەکە دەربڕیبوو، بەڵام دواتر پۆستەکە لابرا.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوانەی پەنجەرە قسەی لەگەڵ کردوون، ئێران لەبەردەم گەڕێکی تری شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل، لاهور شێخ جەنگی و هەندێک بەرپرسی تری ئەمنی بە نەیاری خۆی دەزانێت، بۆیە خۆشحاڵە بە دۆخەکە.
غیابی سوله‌یمانی و گۆڕانی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن
بەڕای سەرچاوە سیاسییەکان، ئەوکاتەی قاسم سولەیمانی لە گۆڕەپانەکەدا کار بووە، زۆرجار ناکۆکی لە نێو باڵەکانی یەکێتیدا ڕوویداوە، بەڵام ئەو باڵەکانی کۆکردووەتەوەوڕێکیخستوونەتەوە.
لە ئێستاداو بەهۆی سەرقاڵی ئێران بە ناکۆکییەکانی خۆی و گرفتەکانی لە ناوچەکەدا، کەمتر کار لەسەر دۆخی ناو یەکێتی دەکات بەراورد بە جاران، ئەمەش لەکاتێکدایە ناکۆکییەکان قوڵتر بوونەتەوە، بۆیە ئاراستەی ناکۆکییەکان بۆ پێکدادادان و یەکلایی کردنەوەی پرسەکان لە ڕێگەی هێزو چەکەوە گۆڕاون.
بێده‌نگی یان بێئاگایی؟
له كۆتاییدا، وێڕای نكۆڵیكردنی فه‌رمیی ئێران، به‌ڵام زۆربه‌ی خوێندنه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تاران به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه "ڕازییه" به‌وه‌ی ڕووده‌دات.
بێده‌نگییه‌كه‌ی، بێده‌نگییه‌كی حیساب بۆكراوه نه‌ك نیشانه‌ی بێئاگایی، چونكه ئه‌نجامی كۆتایی ئاڵۆزییه‌كان ده‌توانێت هاوسه‌نگیی هێز له سلێمانی به ئاراسته‌یه‌كدا بگۆڕێت كه زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه درێژخایه‌نه‌كانی ئێران‌دا بگونجێت.