یەکێک لە دەستگیرکراوانی لالەزار تاقانەی 9 خوشکە
٢٦ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:٣٠ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
یەکێک لەو چەکدارانەی کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە لالەزار دەستگیرکرا و تائێستا دەستبەسەرە، ناوی (محەمەد ئیبراهیم)ـە، باوکی لەڕێگەی پەنجەرەوە داوای ئازادکردنی دەکات.
ئیبراهیم عەبدوڵڵا، باوکی دەستگیرکراوەکە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "نۆ کچ و تەنها ئەو کوڕەم هەیە کە دەستگیرکراوە."
دەشڵێت: "کوڕەکەم دەوامی لە هەورازە نەفتە بوو لای ئەژی ئەمین، بەڵام بە ناوی ڕاهێنانەوە براوە بۆ سلێمانی و لە شەڕەکەی لالەزاردا دەستگیرکراوە."
ئیبراهیم داوای لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هەوڵی ئازادکردنی کوڕەی بدەن، چونکە وەکخۆی وتی: "هاوسەر و خێزانەکەی لە دۆخێکی دەروونی خراپدان."