جۆش هاریس له به‌غدا؛ هێزی سه‌ربازی ده‌ڕوات، هێزی دیپلۆماسی دێت
٢٦ ئاب ٢٠٢٥ - ١:١٣ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
هاوشان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانى له عێراق، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵیۆزخانه‌كه‌یشی له به‌غدا گۆڕى. پاش سێ مانگ له كاركردنى ستیڤن ڤاگن، له‌م ڕۆژانه‌دا جۆش هاریس كه دیپلۆماتكارێكی دێرینی خاوه‌ن ئه‌زموونه، شوێنه‌كه‌ى پڕ ده‌كاته‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، دوێنێ دووشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی كاربه‌ڕێكاری كاروبار، ستیڤن ڤاگن ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركردایه‌تییه به‌هێزه‌كه‌ی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكی."
هه‌روه‌ها هاتووه: "له كاتێكدا كه ڤاگن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ جێهێشتنی عێراق، به‌خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی پێشوازیكردن له كاربه‌ڕێكاری نوێی كاروبار، جۆش هاریس، ده‌كه‌ین له هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ به‌رده‌وامیدان به‌م كاره گرنگه."
ئه‌م گۆڕانكارییه له ساته‌وه‌ختێكی هه‌ستیاردایه، له‌لایه‌كه‌وه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێشتر له‌و واده‌یه‌ى دیارییكرابوو سه‌ربازه‌كانى له بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كێشایه‌وه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له زیادبوونی هه‌ژموونى ئێران له عێراق.
جۆش هاریس كێیه و بۆچی گرنگه؟
جۆش هاریس وه‌ك یه‌كێك له دیپلۆماتكاره دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه داده‌نرێت. ئه‌م دانانه‌ی له‌م كاته‌دا ئاماژه‌یه بۆ گرنگیدانی واشنتۆن به قۆناغی ئێستای عێراق و پێویستیی هه‌بوونی كه‌سێكی شاره‌زا كه بتوانێت له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كاندا مامه‌ڵه بكات.
توانا و ئه‌زموونه‌كانی هاریس له‌م چه‌ند بوارانه‌دا جێگه‌ى سه‌رنجه:
پسپۆڕی له دۆسیه‌كانی ناوچه‌كه: پێشتر پۆستی جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ كاروباری باكووری ئه‌فریقا هه‌بووه. له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكاش به‌رپرسی دۆسیه‌كانی عێراق، لیبیا و وڵاتانی مه‌غریبی عه‌ره‌بی بووه.
هاریس چه‌ندین زمان به ڕه‌وانی ده‌زانێت، له‌وانه: عه‌ره‌بی
ئه‌زموونی دیپلۆماسیی كرده‌یی: جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی دیپلۆماسی و كاربه‌ڕێكاری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه له ته‌رابلوس و تونس. پێشتریش له باڵیۆزخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا، سلۆڤینیا و كرواتیا كاری كردووه.
توانستی زمانه‌وانی و ئه‌كادیمی: خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵایه له زانكۆی جۆرجتاون و په‌یمانگای له‌نده‌ن بۆ ئابووری و زانسته سیاسییه‌كان (LSE). چه‌ندین زمان به ڕه‌وانی ده‌زانێت، له‌وانه: عه‌ره‌بی، فه‌ره‌نسی و ئیتاڵی، كه ئه‌مه‌ش توانایه‌كی گرنگه بۆ گفتوگۆ و تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی ناوچه‌كه.
هاریس و ڕیزێك دۆسییه‌ى قورس
دانانی هاریس له كاتێكدایه كه پۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ماوه‌یه‌كی درێژه به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، كه ده‌بێته درێژترین ماوه‌یه له‌مێژووى دووباره هاتنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عسه‌وه. ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌لینا رۆمانسكی، كۆتایی ساڵی رابردوو عێراقی جێهێشت، له‌و كاته‌وه باڵیۆز دانه‌نراوه.
دانانى دیپلۆماتێكى دێرین له به‌غدا، هاوشانه به چه‌ند پێشهاتێكى سیاسی، كه دیارترینیان هه‌وڵه‌كانه به له‌قاڵبدانى هه‌ژموونى ئێران.
هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنى هاریس، سوپای ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێته‌وه
ئه‌مه‌ریكا چاوى له‌وه‌یه عێراق له‌ژێر كاریگه‌ریی و هه‌ژمونى ئێران بێته ده‌ره‌وه و گروپه چه‌كداره وه‌لائییه‌كانى كۆنترۆڵ بكات، بۆ ئه‌مه‌ش هێڵی سووری داناوه له تێپه‌ڕاندنى یاسای ئیمتیازاته‌كانى چه‌كدارانى حه‌شدی شه‌عبی.
هاوكات عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكى چاره‌نووسسازدایه، به‌وه‌ى ئایا به‌ره‌ى میانڕه‌وى شیعه (كه خۆی له سودانى دا ده‌بینێته‌وه) سه‌رده‌كه‌وێت، یاخود به‌ره‌ى توندڕه‌و كه مالیكی و گروپه چه‌كداره‌كانى دیكه نماینده‌ى ده‌كه‌ن، سه‌رده‌كه‌ون؟
ته‌ریب به‌م دۆخه‌ش، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێزه سنوورداره‌ى له بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د هه‌یبوو كشاندییه‌وه، ئه‌مه‌ش زووتر له‌و كاته‌ى له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌سه‌رى ڕێكه‌وتوون، كه به فه‌رمی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه و به نافه‌رمییش ده‌وترێت دواى هه‌ڵبژاردنى مانگی 11 بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌شدا، له‌م ماوانه‌ى دواییدا هه‌ست به زیادبوونى جموجۆڵی وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریكی له عێراقدا ده‌كرێت، به‌تایبه‌تى له كه‌رتى غاز و نه‌وت دا، به‌شێوه‌یه‌ك ناوه ناو حكومه‌تى عێراقی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكی دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوودا به‌و ئاسته نه‌بینراوه.
له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌دا، هاتنی جۆش هاریس به ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كه‌یه‌وه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن ده‌یه‌وێت سیاسه‌تێكی نوێ و كاراتر له عێراق په‌یڕه‌و بكات، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت هاوسه‌نگی له‌نێوان پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ژموونه ناوچه‌ییه‌كاندا، رابگرێت.