یەکێتی لاهور شێخ جەنگی بە 4 هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات

٢٦ ئاب ٢٠٢٥ - ٥:٣٤ پاش نیوەڕۆ

یەکێتی لاهور شێخ جەنگی بە 4 هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتمانی، بە پەنجەرەی وت: "یەکێتی تۆمەتی ئەنجامدانی 4 هەوڵی  تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی داوەتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی."

وتیشی: "هەوڵی یەکەمیان لەڕێگەی قەناسەوە بووە کە لە شوقەیەکی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی نزیک دەباشانەوە هەوڵی پێکرانی بافڵ تاڵەبانی دراوە و سەریینەگرتووە."

هەوڵی دووەمیش بەوتەی سەرچاوەکە، هەر لەناو سلێمانییدا بووە. 

لەبارەی هەوڵی سێیەمیشەوە، بەوتەی سەرچاوەکەی یەکێتی، "لەڕێگای ڕۆشتنی بافڵ تاڵەبانی بووە بۆ فەرماندەیی کە 2 کەسی ئەمەریکی لەگەڵ بووە و بەهۆی بوونی ئەو دوانەوە ئەنجام نەدراوە."

هەرچی هەوڵی چوارەمیشەوە، بەوتەی سەرچاوەکە لەڕێگەی گەڕانەوەی بووە لە بەغدا، بەڵام وەکخۆی وتی: "بەوهۆیەی بە سێ هەوڵەکەی تریان زانییوە، ئامادەکاریی خۆیان کردووە، ئەمەی کۆتاییان کەشف بووە."

بەوتەی سەرچاوەکەی یەکێتی، هەوڵەکانیش لەڕێگەی پێکرانی بافڵ تاڵەبانی بە قەناسەوە بووە و "هەریەکە لە لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین لەپشتییەوە بوون."

ئەمە و تائێستا هەڵوێستی بەرەی گەل لەبارەی ئەم تۆمەتانەوە ڕانەگەیەنراوە.

پێشتریش لە بەرامبەر وتەی بەرپرسێکی یەکێتی دەربارەی ئەوەی 4 کەسی سەر بە لاهور شێخ جەنگییان دەستگیرکردووە کە ویستویانە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بکەن، سەرچاوەیەک لەبەرەی گەل بە پەنجەرەی وت: "شتی وەها نییە و ئەگەر ڕاستە شتی وا بووە بۆچی بۆ ڕای گشتی بڵاوی ناکەنەوە؟"


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو