کەناڵی زووم ڕادەستی بەڕێوبەرەکەی دەکرێت

٢٦ ئاب ٢٠٢٥ - ٥:٥٣ پاش نیوەڕۆ

کەناڵی زووم ڕادەستی بەڕێوبەرەکەی دەکرێت

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند کەناڵی زووم کە بە کەناڵی لاهور شێخ جەنگی ناودەبرێت، ڕادەستی بەڕێوبەرەکەی (هێمن مەحمود) دەکرێت.

 بەوتەی سەرچاوەکە، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆکی حکومەت و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەوانیی، کەناڵەکە دەدرێتە دەست بەڕێوبەرەکەی، بەڵام یەکێتی ڕەتیکردووەتەوە پاڵپشتی دارایی بکات.

کەناڵەکە لە بەرەبەیانی هێرشەکەی سەر "لالەزار"، لەلایەن ستافەکەیەوە چۆڵکرا و دواتر لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سەر بە یەکێتییەوە دەستی بەسەرداگیراوە تاوەکو ئێستا و پەخشەکەشی ڕاگیراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو