سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیبراهیمە سوور- فەرماندەی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی: هێزێکی چەکدار هێنراوەتە ڕانیە
٢٧ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:١٧ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیبراهیمە سوور- سەرکردەی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، باس لەوەدەکات هێزێکی چەکدار هێنراوەتە ڕانیە و ئەوانیش ئامادەکاریی خۆیان کردووە، دەشڵێت: بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هیچ هەڕەشەیەکمان لێنەکراوە.
ئیبراهیمە سوور، سەرکردەیەکی سەربازیی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە ناوبراو، هێزێکی چەکدار هێنراوەتە ڕانیە، بەڵام تائێستا هیچ شتێک پەیوەست بە ئێمە لە ئارادا نییە.
وتیشی: "بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هیچ هەڕەشەیەکمان لێنەکراوە بەهۆی پشتیوانیمان بۆ شێخ لاهور."
باسی لەوەشکرد ئەوان لە گوندەکەی خۆیانن و ئامادەکاریی خۆیان کردووە و ڕووبەڕووی هیچ پێشهاتێکی نەخوازراو نەبوونەتەوە.